پێشەکی
پەیوەندی
دۆزەر
داگرتن
پرسیارەکان
1772
بەرگی یەکەم
: سێ گوندەكی له كێوماڵێكدا كووره هه‌نگێك به‌دیده‌كه‌ن ... هه‌ر یه‌كه‌یان 5 سه‌تڵیان پێیه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆماڵ سه‌یریان كرد ته‌نیا هه‌ر 5 یان به‌ته‌واوی پڕكردوه و 5 یان نیوه‌یه و 5 یان به‌تاڵه. هه‌رچه‌ندیانكرد بۆیان دابه‌ش نه‌كرا. پەنایان بردە بەر پیری گوندەکە تاكو بە یەكسانی بەسەریاندا به‌شبكات. ئاخۆ مامەپیرە چۆنچۆنی ئه‌و كارەی بۆ ئەنجام دابن؟
نیشاندانی وەڵام
وەڵام
بە یه‌كه‌میان دوو سه‌تڵی به‌تاڵ و دوو سه‌تڵی ته‌واو پڕ و یه‌كێكی نیوه‌پڕ له هەنگوینی پێدان. به هه‌مان شێوه بۆ پیاوی دووه‌میان دوو سه‌تڵی به‌تاڵ و دوو سه‌تڵی ته‌واو پڕ و یه‌كێكی نیوه‌پڕ له هه‌نگوینی پێدا. به‌ڵام بۆ پیاوی سێیه‌میان ته‌نیا سه‌تڵێكی به‌تاڵ و یه‌كێكی ته‌واو پڕ و سیانی نیوهپڕی لە هەنگوینەكە پێدا. ئه‌مجا پێی وتن كه هه‌رهه‌مووتان وه‌ك یه‌كتان وه‌رگرتوه كه دوو سه‌تڵ و نیوه له هه‌نگوینه‌كه و هه‌ر یهكهیشتان پێنج سهتڵهكهی خۆی وه‌رگرتۆته‌وه.
پێشوو
دواتر