تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Marginal propensity to consume (MPC)
مەیلی سنوورەكیی بەكاربردن (MPC). واتە بەكاربردنی یەك یەكەی زیاتر بە هۆی دۆلارێكی زیاتری داهاتی داشكاوەوە. جیاوازە لە نێونجی مەیلی بەكاربردن كە بریتییە لە ڕێژەی سەرجەم بەكاربردن لە سەرجەم داهاتی داشكاو.
Marginal propensity to import (〖MP〗_m)
مەیلی سنوورەكیی هاوردە (〖MP〗_m). لە ئابووریی تەڤدا بەرزبوونەوەی بەهای هاوردەیە بەپێی دۆلار (پارە) كە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی هەر دۆلارێكی بەهای GDPیەوە سەرچاوەی گرتووە.
Marginal propensity to save (MPS)
مەیلی سنوورەكیی پاشەكەوت (MPS). ئەو بەشە دۆلارە زیادەی داهاتی داشكاوە كە پاشەكەوت دەكرێت. سەرنج بدەن بەپێی پێناسەكە، MRC + MPS = 1.
Net domestic product (NDP)
پوختەی بەرهەمی نیشتمانی (NDP). بریتییە لە GDP كە بڕی سوانی (پاشەكەوتی سوانبڕی) شمەكی سەرمایەی لێ كەم دەكرێـتەوە.
Non-proliferation Treaty (NPT)
پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی
Procedure
پەیڕەوکاری، . توانستی پەیڕەوکاری دەکاتەوە توانای پەیڕەوکردنی بەرنامە و خشتەی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی کاروباری دیاریکراو، بەکارهێنانی تەکنیک و گرتنەبەری ڕێبازی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، هەڵبژاردنی کات و شێوازی ئەو کار، تەکنیک و ڕێبازە. بڕوانە وشەدانی برادۆست: www.bradost.net
Process-oriented descriptive translation studies, Process-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری پێڤاژۆ-بین
Producer price index
پێنوێنی نرخی بەرهەمهێن. پێنوێنی نرخی شمەكە كە بە شێوەی كۆفرۆشی دەفرۆشرێت (وەك پۆڵا، گەنم، نەوت).
Producer surplus
زێدەی بەرهەمهێن. جیاوازیی نێوان دەسهاتی فرۆشی بەرهەمهێنە لەگەڵ تێچوونی بەرهەمهێن. زێدەی بەرهەمهێن بە گشتی ئەو ناوچەیە هەژمار دەكات كە دەكەوێتە سەرەوەی چەماوەی خستنەڕوو، بەڵام لە خوارەوەی نرخە كە لەو نرخەدا بڕی شمەك فرۆشراوە.
Product differentiation
جیاوازی لە بەرهەمدا، بەرهەمهێنانی شمەكی لێكچووی جیاواز، بەرهەمهێنانی شمەكی جیاواز. بوونی ئەو تایبەتمەندییانەیە كە وادەكات شمەكی لێكچوو شوێنگرەوەیەكی تەواو نەبن بۆ یەكتر (واتە شوێنگرەوەیان كەمترە لە شوێنگرەوەیەكی تەواو، یان تا ڕادەیەكی زۆر شوێنگرەوەی یەكترن). بۆ نموونە، جیاوازیی شوێن وادەكات كە جۆرە لێكچووەكانی بەنزین بە نرخی جیاواز، واتە لە نرخی شوێنگرەوەی ناتەواودا بفرۆشرێن. ئەو كۆمپانیایانەی كە بەرهەمی لێكچووی جیاواز دەخەنە ڕوو، لێژیی چەماوەی خواستیان سەرەوخوارە، نەك وەك چەماوەی خواستی ئاسۆیی ڕكەبەری تەواو.
Product, marginal
بەرهەم، سنوورەكی. ئاماژەیە بە بەرهەمی سنوورەكی.
Product-oriented descriptive translation studies, Product-oriented DTS
تەرجەمەناسیی ڕاڤەکاری بەرهەم-بین
Production function
نەخشەی بەرهەمهێنان. پێوەندییەكە (یان نەخشەیەكی ژمارەییە) كە بەرهەمهێنانی بەرزترین ئاستی بەرهەم بەپێی سەرچاوەكانی بەردەست و بەپێی ئاستێكی دیاریكراوی تەكنەلۆجیا نیشان دەدات. ئەم نەخشەیە بۆ كۆمپانیایە، یان وەك نەخشەی بەرهەمهێنانی گشتی بۆ سەرپاكی ئابووری بە كار دەهێنرێت.
Production- Possibility frontier (PPF)
سنووری توانای بەرهەمهێنان (PPF). ئەو وێنەیە كە بەرهەمهێنانی ئەو شمەكانە نیشان دەدات كە لە توانای ئابوورییەكدا هەیە. لە تێكستەكەدا كورت و سادە كراوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی یەك لەو دوو شمەكە، واتە كەرە یان چەك. خاڵەكانی دەرەوەی PPF (بۆ لای سەرەوەی ڕاست) ئەو خاڵانەن كە دەستمان پێی ڕاناگات، واتە لە تواناماندا نییە. خاڵەكانی دیوی ناوەوەی چەماوەكە نیشانەی ناكارامەیە، چونكە سەرچاوەكان بە تەواوی بەگەڕ نەخراون و بە تەواوی بە كار نەهێنراون، یان تەكنیكی بەرهەمهێنان كۆنە.
Productive efficiency
كارامەیی بەرهەمداری. ئەو دۆخەیە كە تێیدا ئابووری ناتوانێ بەبێ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی شمەكێك، بەرهەمهێنانی شمەكێكی تر زیاد بكات، ئەمەیش بە مانای ئەوەیە كە ئابووری كەوتووەتە سەر سنووری توانای بەرهەمهێنانی خۆی.
Productivity
بەرهەمداریی. ئەم چەمكە ئاماژەیە بە ڕێژەی بەرهەمی ئینپووت یان سەرچاوەی بەرهەمهێنان (بەرهەمداریی كرێكار یەكسانە بە دابەشكردنی سەرجەم بەرهەم بەسەر ئینپووتی كرێكاردا). ئەگەر بەپێی هەمان بڕی سەرچاوەی پێشتر شمەكی زیاتر بەرهەم بهێنرێت، ئەوا بەرهەمداری بەرز بووەتەوە. بەرهەمداریی كرێكار بە هۆی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا، بەرزبوونەوەی ئاستی شارەزایی كرێكار یان چڕبوونی سەرمایەوە (بنجداكوتانی سەرمایە) بەرز دەبێتەوە.
Productivity growth
گەشەی بەرهەمداری. واتە ڕادەی بەرزبوونەوەی بەرهەمداری لە ماوەیەكەوە بۆ ماوەیەكی تر. بۆ نموونە، ئەگەر پێنوێنی بەرهەمداری لە 2004دا 100 بووبێ و لە 2005یشدا 101.7، ئەوا ڕێژەی گەشەی بەرهەمداریی ساڵانەی 2005 بە ڕێژەی %1.7 لە 2004 زیاتر بووە.
Productivity of capital, net
پوختەی بەرهەمداریی سەرمایە. سەیری ڕێژەی بەرهەمی (دەسكەوتی) سەرمایە بكەن.