كاریگەریی شوێنگرەوەی (گۆڕانی نرخێك). مەیلی بەكاربەرە
بۆ بەكاربردنی زیاتری شمەكێك كە نرخی ڕێژەییەكەی دابەزیوە (
بۆ ئەوەی لە ''شوێنی''
ئەو شمەكەی دابنێت كە نرخەكەی
گران بووە) و،
ئەو شمەكە كەمتر
بە كار دەبات كە
نرخە ڕێژەییەكەی
بەرز بووەتەوە (
بۆ ئەوەی لە ''شوێنیدا''
ئەو شمەكەی
تر دابنێت).
ئەم كاریگەرییەی شوێنگرەوەی گۆڕانی
نرخ دەبێتە
هۆی لێژیی بەرەوخواریی چەماوەی
خواست (
لەگەڵ كاریگەریی داهاتدا بەراوردی بكەن).