تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاڵایی(هەورا)
ئاڵا. لەشکرە پێشمەرگەیەکە 4000 کەس بێ.(ئەردە) ڕەنگاوڕەنگ
ئاڵخورمایی
سوورێکی تاریک
ئاڵقەڕێزو دوولایی
ئاڵقەڕێز مرازێکی کەمێک درێژە سەرەکەی ئاڵقەیەکی پێوەیە لەلایەکی دەرکێی دەخەن و دوولاییش لە لایەکی تر قایم دەکرێ و سەری وەکوو ئاڵقە وایە، کە بیانەوێ دەرکەی داخەن سەری ئاڵقەڕێزەکە لەسەری دوولاییەکەی دەخەن و قفڵ لە ئاڵقەی دوولاییەکەی دەدرێ بەو چەشنە دەرکە دادەخرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاڵوودەیی
ئاڵوودەیی
تێکەڵاوی، گیرۆدەیی
ئایی
«پبـ.» ۱- بە دوای سفەتەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناو «حاسڵ مەسدەر» : «درێژ» درێژایی، «سوور» سوورایی، «ڕووناک» ڕووناکایی. ۲- دەگەڵ هەندێک ناوان تەرکیب دەبێ و ناوێکی تازە «حاسڵ مەسدەر» ی لێ دروست دەکا.: «ترووسکە» ترووسکایی، «دەشت» دەشتایی، «گۆڕ» گۆڕایی.
ئایی
ئای، ئاخ، ئۆی، ئۆف، مرازێکە لەکاتی نەخۆشی، ئێش و ئازار پێگەیشتنێدا بەکار دەبرێ
ئوڕووپایی
دانیشتووانی ئوڕووپا، زمانی ئوڕووپاییان
ئۆنکیی ڕەم
[[ئۆنکی «=ئۆن ئیکی=+ڕەم «=دڕەم» ][تو. کو.] ]
«نتـ.» «کعر.» سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە ۳۲ بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە۱۱۰ گڕام.
ئیبتدایی
[[=عا.: ابتدائی]]
(س.) حاڵی شتێک کە لە ڕێزا پێش هاوچەشنەکانی خۆی بێت. خوێندنی ئیبتدایی، مەدرەسەی ئیبتدایی.
سەرچاوە: نالی
ئیدیی
ئیتر. عاشقی تەجریدیی ئەوەی دوور لە ماددە دڵداریی بکا.

« نالیی » خۆشە نەومیدی، دڵ بەستە مەبە ئیدیی..
گەر عاشقی تەجریدی، لەم یار و دیارەت چی!
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیزاریی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیزاریی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئیزاریی
دەسەسڕی سەر ڕان
ئیستبداد- ڕەهاگەرایی
سیستەمێکی سیاسییە کە ئەم تایبەتمەندییانەی لەخۆ گرتبێت:
١) دەسەڵاتێکی دەوڵەتی کە هیچ سنووڕێکی یاسایی یان نەریتی بۆ حکوومەتکردن نەبێت.
٢) فرەوانبوونی بەستێنی حاکمییەتی ملهوڕانە (هەڵبەت ئەم دۆخە پێویستی بە دامودەزگەیەکی ناوەندگەرا هەیە.)
ئیستبداد، ئۆتۆکراسی و دێسپۆتیزم* سێ چەمکی هاوواتان بەڵام بە تەواوەتی یەک ناگرنەوە، وەکو چۆن توتالیتاریزم جۆڕێکە لە ئیستبداد بەڵام هەموو ئیستبدادێک تۆتالیتار نییە.
حکوومەتی شارستانییەتە کۆنەکانی ئاشوور و بابل و میسر و ئێران و… سەرجەم ئیستبدادی بوون. تەنیا یۆنان و ڕۆم نەبێت کە دیکتاتۆری کاتییان هەبووە. (بڕوانە دیکتاتۆری)
لە سەدەی 16 بەدواوە ئیستبداد لە ئەورووپا ڕووکارێکی تازەی لەخۆگرت. ئەویش لە کاتێکدا بوو کە دەوڵەتە نەتەوەییەکان و پادشاکان لە بەرانبەر دەسەڵاتی پاپا قوت بوونەوە و ئیستبدادی پاتشایی (لەسەر بنیاتێکی ڕەهای دەسەڵات بۆ پاشا) وەکوو ئاواتێکی سیاسی لێهات و ئەم دەوڵەتانەی بە شێوەیەکی نوێ ڕێکخست. بۆ وێنە ئەم گوزارەی «لۆیی چواردەهەم» کە گوتی: «من دەوڵەتم» نموونەیەکە لە ئیستبدادی پاشایی کلاسیک.
ئیستبداد لە سەدەکانی 17و18 لە باری تیۆرییەوە، لەسەر بنیاتی دەسەڵاتی بێسنووری پاشا، گەشەی کردووە و هیچ شتێک تەنانەت «مافی سروشتی» * خەڵکیش ئەم سنوورەی نەبەزاندووە. لە سەدەی هەژدەیەم، شۆڕشەکانی ئەمریکا و فەڕەنسە بە دژی ئیستبداد ڕاپەڕین و ئەم خەباتە لە ماوەی سەدەکانی 19و20 بوو بەهۆی سەرهەڵدانی چەن دەوڵەتێکی یاسایی لەسەرانسەری جیهاندا. هەمان کات (سەدەی بیستەم) جۆرە ئیستبدادێکی تازە سەری هەڵدا کە پێی دەگوترێ، توتالیتاریزم. سیستەمە ئیستبدادییەکان لە وەڵاتانی ڕۆژهەڵات، لە چەشنی حکوومەتێکی لاسار بووە. (بڕوانە دێسپۆتیزم)
ئیستبداد- ڕەهاگەرایی
ئیستبداد- ڕەهاگەرایی
ئیسقایی
مرض استسقا