تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ثنایی
[ص.ع ]
(سونائی - suna’î)
دووانی, جووت, وشەی جووت پیتی, دووقۆڵی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جادویی ساز
[ص.فا ]
(جادویی ساز - cadûyî saz)
جادوگه ر, سیحرباز, ئه فسونگه ر.
سەرچاوە: نالی
جاریی
ڕەوان.

فویووضاتی (صەفا) و (مەروە) هەروەک ناودان دەمدەم
لە یەنبووعی دڵی پڕ زەمزەمەی میزابی جاریی بێ!
سەرچاوە: نالی
جان سەختیی
گیان سەختیی، زوو گیان دەنەچوون. خۆ بەدەستەوە نەدان،

به جان سەختیی و دڵ بەردی، من و تۆ
بیعەینیی هەروکوو پۆڵاوو بەردین
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
The special Committee on Decolonization
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
لە ڕێکەوتی 14دێسەمبری 1960 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جاڕنامەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وەڵاتانی کۆڵۆنیایی و داگیرکراو (جاڕنامەی کۆتایی داگیرکاری) کە لە لایەن 43 وەڵاتی ئەفریقایی و ئاسیایی ئامادە کرابوو بە کۆی 90 دەنگی ئەرێنی و 99 دەنگی یپارێزکەر و بێ هچ دەنگێکی نەیار، پەسندی کرد. لەم جاڕنامەدا ڕوون کراوەتەوە: ژێردەستەبوون، وەبەرهێنان، یا خستنە ژێر ڕکێفی جەماوەرێک لە لایەن حکوومەتێکی بێگانە، پێشێلکەریی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ماف و ئازادییە مەدەنییەکان لە ئەژمار دێت و ڕێگڕێکە لەبەردەم ئاشتی و هاریکاریی نێودەوڵەتیدا.
بۆ نەهێشتنەوەی ئەم بەربەستانە، کۆمەڵی گشتی «داواکاری کۆتایی هێنانی خێرای داگیرکارییە و دەخوازێت، بێ هیچ مەرجێک سەربەخۆیی وەڵاتانی داگیرکراو لەژێر دەسەڵاتی بێگانە» ڕاگەیەندرێت.
ئەم جاڕنامە لەسەر ئەوە جەخت دەکات کە نەبوونی ئامادەیی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەم وەڵاتانە نابێت ڕێگر بێت بۆ دواخستنی پڕۆسەی سەربەخویی.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
جایی
[ا ]
(جایی - cayî)
ئاودەستخانه، ئەدەب.
جایی(باڵە)
کابرا، هەرامە، هین، وانێک، فڵانکەس، فڵان
جبەیی(ڕۆژ)
جوورە قاپووتێکی شووانانە تا ئەژنۆیانە، شووان و جووتێران لەبن قاپووتەکەیەوە لەبەر دەکەن
جندەیی
سۆزمانێتی، جندیێتی، حیزی
جوداو ازیی چەندەکی
الاختلاف الکمي
جوداو ازیی چەندەکی
Quantitive difference, opp. Qualitative difference
جودایی
جیاوازی، جووێیی، جیایی، به_: جوداگانە، بەتەنهایی
جودایی خوازی
خواستی گرووپێکی ئەتنیکی دانیشتووی وەڵاتێک بۆ جیابوونەوە لەژێر دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتێک کە ئەو گرووپە ئەتنیکیە تا ئەو کاتە بەشێک بووە لەو وەڵاتە. ئەغڵەب، ئامانجی جوداییخوازەکان دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێیە لە وەڵاتێکی تازە بۆ نەتەوەیەکی تایبەت. سەدەی نۆزدە لە ئەورووپا و سەدەی بیستیش لە ئاسیا و ئەفریقا، بەهۆی پەرەسەندنی ناسیۆنالیزم* و تەنینەوەی وشیاری نەتەوەیی لەناو ئیمپراتۆریەکاندا بزاڤی جودایی خوازی بە زۆری پەرەی سەند و بووە هۆی هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەکان و سەرهەڵدانی نەتەوەی نوێ. گرینگترین ڕووداوی لەم چەشنە هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریە گەورەکانی فەرەنسە و بەریتانیا و عوسمانی بوو کە لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو.
هاندەری جوداییخوازی، ڕەنگە جیابوونەوە لە وەڵاتێک بێت و موتوربەبوون بە وەڵاتێکی دیکە. جوداییخوازی، لە یاسای زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕەنگە لە جوملەی تاوانی سیاسی* لە قەڵەم بدرێت و هەندێ جاریش بە واتای خیانەت پێناسە دەکرێ و بەناوی دژبەریی و ناتەبایی حاکمییەتی نەتەوەیی سزای بۆ دیاری دەکرێت.
جودایی خوازی
تجزیه طلبی
جووتبەندەیی
فەلەخووێیی، جوتێری