تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیوەن
شین، گریان، زاری [شەپۆر]
شیوەن
عَزاء، بوکاء، تاساء، مأق، نَحب، نَحیب، نَوحه، نُواح، نیاح، مَناح، نیاحه، صِیاح، عَویل، صُراخ، جَزَع، واعیه، مأتَم
شیوەن نامه
هۆنراوه یا ووتارێکه، کە بە بۆنەی شیوەنی یەکێک دانرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیوەن کردن
شیوەن کردن
گریان، زارین، بانگ هەڵدان [شەپۆر کردن]
شیوەن کردن
بُکاح، نیاج، اِنتِحاب، عَویل، جَزَع، صُراخ
سەرچاوە: نالی
شیوەنم یەکجارییە
شیوەنی مەرگمە.

با ڕەفیقانم بکەن شینم کە وەقتی زارییە
قەط مەکەن تەقصیر لە گریان، شیوەنم یەگجارییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیوەننامە
وتار یا پارچە هۆنراوەیەکە کە لە شیوەنی یەکێکدا بووترێ
شیوەنکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
شیوەنگا
شوێنێکە کە بە کۆمەڵی شیوەنی تێدا بکرێ
شیوەنگا
کزن، شیونگاه، غَزَنگاه
شیوەنگا
پرسە [چێگەی شیوەن گێڕان]