تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپەشینە
باڵندەیێکی ڕەنگاوڕەنگە لە کەڕەواڵە گەورەترە، لەکاتی فڕینێدا دەنگێکی لێوەدێ وەحیلەی ئەسپی دەچێ
ئەسکینناس
«نا.»، «مکـ.» پارەی کاغەز. ٭«سنـ.» ئەسکەناس. «کعر.» بانقەنۆت. «نازت بوو، نازت بێ+سەت تمەن ئەسکینناس پایەندازت بێ» «فۆلکلۆر» .: گیرفانی پڕ بوو لە ئەسکینناس، جاران ئەسکینناسی سەد دیناریش هەبوو. تێبــ.ینی: وەکوو دەزانن پارە لە پێشدا مەعدەن «مس، زێڕ، زێو،...» بوو، لە شۆڕشی فەڕەسادا پارەی کاغەز «حەواڵە بۆ سەر خەزێنە ی میللی» داهێنرا کە پێیان دەکوت «ئاسسیگنات» ئەم وشەیە لە ڕێگای زمانی عرووسیڕا «تمـ: معین: فەرهەنگ. جـ۱- ۲۷۱» هاتۆتە ناو زمانی فارسی لەوێش ڕا بۆ کوردی. لەوانەشە بە هۆی بازرگانیی ڕاستەوخۆی نێوان بەشێک لە کوردستانی ئێران و عرووسیات، هەر ڕاستەوخۆ لە ڕووسیڕا هاتبێتە ناو زمانی کوردی.
ئەلحەونارینحە
بەستەیێکی تایبەتی چۆپی کردنێیە لە کوردستانیدا
ئەلحەونارینحەو
سرودی است مخصوص چوپی کردی.
ئەلحەونارینحەو
[(سروودێکە لەهەڵپەڕکێی کوردیدا.)]
ئەمیندار
[[ئەمین +دار]، [عا. کو.]]
(نفا. سفا.) کەسێکی شتێکی بە ئەمانەت لەلا دابنێن، بۆ ڕاگرتن و پاراستن و چاوەدێری کردنی. مام عەولای سەوزیچی ئەمینداری باغی مکایلی بوو.
ئەمینداری
[[ئەمیندار+ئی]]
(حمس.) پیشەی کەسێک کە خەڵک شتی بە ئەمانەت لا دانێن. بە ئەمینداری لە ماڵەکەیان دانیشتووە، بە ئەمینداری ناردوویانەتە سەر خەرمان.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنجینە
چیلکە و چەواڵ
ئەنجینە
انجینە، انجیدە، انجین، هیزم. (ریزیزشدە، پارچەپارچەشدە)
ئەنجینە
چێڵگ. [ئیزنگ: داری هەڵپاچراو بۆ سووتاندن].
ئەنجینە
مقضب، حطب. وێنە
ئەنجینە(ئەردە)
چیلکەو چەواڵ، چیلکە
ئەنگینار(باک)
ئەویندار
بڕوانە: ئەڤیندار
ئەوینداری
عاشقی