تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پشیلە
گربه
پشیلە
کتک، جانەوەرێکی لە تیرە پڵنگ بەڵام پچوک، دڕندەیشی هەیە و کەویشی هەیە، بە نێرەکەی ئێژن گورپە
پشیلە
(هەر) کتک. (هەورا) کتە، کتتە. (لو) پشی. (باک) پسک، پسنگ، پشۆ، دهلک. پشە. لە موکریانێدا بە پشیلەی نێرە دەڵێن گورپە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشیلەسوورێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشیلەسوورە
جۆرە یارییەکە یەکێک تێ دەکەوێ، ئەوانی تر دەست بەیەکەوە دەگرن و، ئەوی تێ کەوتووە دەیگرنە ناو خۆیان، ئەویش تەقەلا دەدا کە لەناو لنگیانەوە دەرچێ، ئەمانیش نایەڵن و دەڵێن: (پشیلە سوورە کوێڕا چوو ، عەرزی دڕی و پیایدا چوو) ئینجا لەناو لنگی هەر کامێکیانەوە دەرچوو ئەو کەسە تێ دەکەوێ
پشیلەسوورە
گەمەیەکە، یەکێک تێدەکەوێ ئەوانی تر دەست بە یەکتری دەگرن و ئەوەی دەگرنە ناو خۆیان ئەویش تەقەلا دەدا کە بەناو لنگیاندا دەرچێ ئەوانیش نایەڵن و دەڵێن: پشیلە سوورە کووێڕا چوو عەرزی دڕی پێیدا چوو، بەڵام بەناو لنگی هەرکامێکیاندا دەرچێ ئەو تێدەکەوێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پشیلەشۆر
بریتییە لە شوشتنی ئەندام بەناتەواوی و کەموکوڕی
پشیلەشۆر
شوشتنی ناتەواو، شۆرینی سەرچڵ
پشیلەشۆر
خۆ خاوێن نەشوشتن، دەڵێن: ئەمڕۆ لە گەرماو لەبەر ساردیی ئاوەکە خۆم_کرد
پشیلەپایزە
قاصدک
پشیلەپایزە
بەری گیایەکە با دەیبا و مناڵ بۆ گاڵتە دوای دەکەون
پونگەکێفیله
رُتَک، مَشک ترامُشیع، مُشک مُشیع.
پونگەکێفیله
جۆره پوونگەیەکی خۆڕسکه.
پونگەکێفیله
بَقَلَةُ الغَزل، مِسکُ الطرامُسیع، فودَنج جَبَليَ.
پونگەکێفیلە
پوویلک
پوده، پوسیده.
پوویلک
پرتوو کیاگ. [پواو، پرتووکاو، ڕزیو]
پوویلک
ئاخِر، مَنخُور، نَخِر، بالي، هامِد، مُتَفَتُت، قَضیی، عَنِت، واهي، رَمیم، فاسِد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پۆیلانە
دیارییەکە دەبرێ بۆ ژنێک کە تازە شووی کردبێ یا منداڵی بووبێ