تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گیا
سەوزایییەکە کە لە خۆیەوە سەوز بووبێ
گیا
گەیا ٬ (هەورا.) گییوا٬ شینایی ٬ ـــ ی ووشک : پووش٬ بوار٬ (گەر) دایک ٬ دێ لە وەڵام دەڵێن (ئەڤ گیا منە.)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گیا ئادەمە
گیایەکی بنکدارە بنکەکەی لە ئادەمی دەچێ
گیا ئالەت
گیایەکە بە کوتراوی لەسەر هەر جێگایەکی دانرێ قووتوویەکی بەسەر ڕوو دابکیرێت ٬ تا هەوا نەدات دەست بەجێ دەکری دەکات ٬ بۆ کوولکان باشە.
گیا ئەسپۆن
بڕوانە : ئەسپۆن.
گیا بڕ (موک.)
(بابا.) فیرکە٬ زگچوونی ماڵاتانە٬ نەخۆشیەکە بە هۆی کرمێکەوە پەیدادەبێت و لەنێو ئاو و گیایاندا دەژی و ماڵات بیخوا پێی دەفیڕێنێ ٬ پیک بڕە ٬ (مەنگوڕ) گیایەکە حەیوان بیخوا دەمرێ ٬ (پژ) رێنج٬ (هەورا.) مافەتە.
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
گیا بەخۆڵە
پاڵمە٬ چەورک٬ چەورۆک٬ چەورە.
گیا دووپشکە
دوو جوورە : 1) گەڵای دوڕواوی و زۆر ئەستۆرە . 2) چڵە گیایەکە وە چڵە گەنمی دەچێ ٬ بەڵام گەڵای لەوی باریکترە و کورتترە ٬ لەسەرەوە گوڵی وەکو گەنمی دەردەکات ٬ بەڵان گوڵەکە بەقەد گرێیەکی قامکی درێژ و بە تەڕی نەرمە و بەووشکی دەبێتە دڕوو.
گیا دەرمانە
گیا زاخە (شوا.)
گیا زاڤا
خاڵە ڕەشە ٬ گیایەکە لە ئەشکەوتەکان لەژێر سێبەراندا شین دەبێت .
گیا زەرتک
گیایەکە بستێک بڵند و گوڵی زەردە ٬ گوڵەکەی ووشک بێت ٬ کەبە برینان وەرکرێ دەیبرژێنێتەوە.
گیا زەڵمە (جا.)
گیایەکە باقەی پێ دەبەستن ٬ گیایەکی سپی سووە.
گیا ساڵمە (بانە)
گیا سنجابی ٬ گەڵای پانە٬ گوڵی سوورە و بنەکەی وەکو پەنجەیە.
گیا سنجابی
گیا سەفرا
چڵە گیایەکە بستێک بڵند دەبێت ٬ گوڵی زەرد و ووردە وە بۆنخۆشکەی دەچێ و لەو چڵەسێ لکی لێ دەبێتەوە ٬ لەگەڵ شیرینی و دۆشاو دەخورێ و زگ زۆرباش دەچوێنێت.