تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخڵەدان
[[ ئاخڵە /١ + دان] ]
«مستـ. لا.»، «سنـ.» ١- خەرمانەدانی مانگ، دروست بوونی ئاخڵە لە دەوری مانگ. ٢- پاپۆکە خواردنی مار. ٣- کۆبوونەوەی خەڵک وەکوو داییرە لە دەوری شتێک یا کەسێک.
ئاخڵەوێک
تاوەی شت تێدا سوورکردنەوە
ئاغڵەب/بە
[[ محر. عا.: اغلب ]]
«مکــ.»، «س.» تمــ: ئەغڵەب
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاغڵەویک
تاوەی ڕۆن تێدا داخکردن
ئاغڵەویک
ئاخڵەویک، تاوە
ئاواڵەتی
دۆستی، ڕەفێقایەتی، هەڤاڵی
ئاواڵەتی
[ئاواڵ+ئەتی]
«حمسـ.»، «مکـ.» ئەو خۆیەتی و ئاشنایەتییەی، کە بە هۆی: پێکەوە کارکردن، یەکێتی بیر و باوەڕی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان دوو یان چەند کەس ساز دەبێ.: ئیتر نابێ ئاواڵەتی وسوو بکەی. *ئاواڵایەتی. «بکـ.» هەڤاڵبەندی «کفـ_۳۱۵»، هەڤاڵتی، هەڤاڵی.
ئاوڵەدەردان
آبله در کردن
ئاوڵەدەردان
[[ئاوڵە+دەردان]]
دەرهاتنی پۆرگی خروێکە لە لەشی کەسێ.: ئەم مناڵە بەستەزمانە ئەوەندەی ئاوڵە دەرداوە هەر چاوی بە دەرەوە ماوە.
ئاوڵەمە
بێچووی ناو زک کە هێشتا خۆی باش نەگرتووە، تۆل لە هەوەڵ ڕۆژەکانیا
ئاوڵەکوت
آبلەکوب
ئاوڵەکوت
[[ئاوڵە+کوت]]
«سفا. نفا.» ئەو کەسەی پیشەی ئەوەیە ماکی دژی ئاوڵە لە خەڵک دەدا.: مەمەندی ئاوڵەکوت چۆتە شار ماکی ئاوڵە بێنێ، «سفا.». ئاوڵە کوتێکمان دەس کەوتایە منداڵەکانمان دەکوتا، «نفا.» .