تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کاڵەکاڵ
باڕەباڕی مەڕانە لە کاتێکیدا٬ کە بەرخەکەیان ببینن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاڵەکوت
مێوژێکە کە بەدەسک و دۆڵ یا بەدەسکەوان کوترابێ و کرابێ بە شەربەت
کاڵەکوت
مێوژێکە بە دەسک و دۆڵ یا بە دەس هاوونگ کوترابێ و کرابێ بە شەربەت
کاڵەکی دەنک هەرمێ
کاڵەکێکە دەنکی وە ئی هەرمێی دەچێ
کاڵەکی گوڵپەرچن
(موک.): جوورە کاڵەکێکی زۆر شیرین و دەنک گەورەیە
کاڵەکە مارانە
پَهی، پَهنور، کَبَست، کَبَستو، کَبَسته، شَرَنگ، سیماهنگ، تلخک، زَراوند، زَهرگیاه، خَربُزه ی روباه
کاڵەکە مارانە
[بەری گیایەکە لە شەمامە دەچێت و زۆر تاڵە]
کاڵەکە مارانە
ساب، عَلقَم، شَرَی، هَبد، هَبید، خَدَع، خَنظَل، قِتّاء، اَلبَر، قِتّاعُ الحِمار
کاڵەکەشامی
(موک.): جوورە کاڵەکێکی درێژووکەیە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کاڵەکەمارانە
گیایەکی دێمییە دوو جۆری هەیە، یەکێکیان وەک مێو تەرز دەهاوێ و بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێ ،ئەوی تریان بەرەکەی وەک شووتی کۆڵە وایە و زۆر تاڵە پێی دەڵین (کووژاڵک)
کاڵەکەمارانە
هندوانه ابوجهل
تاجریزی
کاڵەکەمارانە
گیایەکە برێکی خڕەکەی لە بیچمی شەمامەی زۆر پچووک دەگرێ بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە و زۆر تاڵە بۆ دەرمان دەشێ
ڕێزەڵە
کاڵەکەمارانە
گووژاڵک٬ کەکره٬ خەیاری دێمی٬ گیایەکی دێمییە و دوو چەشنە یەکێکیان وەکوو مێو تەرز داوێ بەرێکی خڕ دەگرێ و دەخورێی ئەویتریان وەکوو شەمامە وایە زۆر تاڵە و گووژاڵکی پێدەڵێن٬ بۆ زۆر جوورە نەخۆشیان دەست دەدات بنەکەشی بە وورد کراوی بۆ برین و کرماوی باشە
کاڵەکەڕشتی
(خۆ.): کاڵەیێکە لە چەرمی گامێشی دروستدەکرێ
کاڵەکەگا
(خۆ.): کاڵەی چەرمی گایە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کزکۆڵەکردن
کزکۆڵەکردن
(ئەردە.): کزۆڵە کورپکردن
کزۆڵەبوون
کززەلۆک بوون