تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هاووەڵاتی/شارۆمەند
هاووەڵاتی/شارۆمەند
هاووەڵاتی، تاکێکە کە لە بەرانبەر دەوڵەتدا لە لایەکەوە خاوەنی هەندێ مافی سیاسی و مەدەنییە و لە لایەکی دیکەشەوە هەندێ ئەرک و تەکلیفی لەسەر شانە. چۆنیەتی پێوەندی هاووەڵاتی بوون (مافی تاک و ئەرکەکانی لە بەرانبەر دەوڵەتدا) لە دەستووری بنچینەیی و یاسای مەدەنی ئەو وەڵاتە دیاری دەکرێت. هاووەڵاتی بوون لە پێوەند لەگەڵ تاک پێگەیەک دروست دەکات کە لە ڕوانگەی مافی نێونەتەوەییشەوە ڕێزی بۆ دادەنرێت. مافی نێونەتەوەیی لەم بارەوە دەوڵەتەکان بۆ ڕەچاوکردنی مافی شارۆمەندان بەرپرسیار دەکات.
چەمکی هاووەڵاتی لەگەڵ چەمکی تاک و مافەکانی لە ئەورووپا هاتە ئاراوە. لە بنەڕەتدا بە کەسێک دەگوترێ هاووەڵاتی کە تەنیا ملکەچی دەوڵەت نەبێ بەڵکوو لە «مافی زگماگی» و «سروشتی» بەهرەمەند بێت و دەوڵەت ئەم مافانە بپارێزێ.
ئەگەرچی نەتەوایەتیش، زیاتر بە هاووەڵاتی بوون پێناسە کراوە بەڵام مانایەکی بەربڵاوتری هەیە. نەتەوایەتی بە مانای پێوەندایەتی لەگەڵ دەوڵەتە، بەڵام نەک بە واتای بەهرەمەندی لە مافی سیاسی لە ناوخۆ بەڵکوو بە مانای بەهرەمەندی لە پاراستنی دەوڵەت لە دەرەوەی وەڵاتدایە. واتای «نەتەوایەتی» لە مافی نێونەتەوەییدا زامنی هەموو خەڵکێکە کە دەوڵەتێک دەبێ پشتیوانی لێ بکات. نەتەوایەتی هەروەها بە مانای پێوەندی کۆمپانی و داراییەکان (پاپۆڕ و فڕۆکە) لەگەڵ دەوڵەتێکە، واتە ئەمانەش سەر بەو نەتەوەن بەڵام هاووەڵاتی لە ئەژمار نایەن. هاووەڵاتی بوون تایبەتی مرۆڤەکانە.
ڕەنگە کەسێک هاووەڵاتی وەڵاتێک بێت بەڵام لەو وەڵاتەدا نەژی یان لە وەڵاتێک نیشتەجێ بێت کە شارۆمەندی ئەو وەڵاتە نەبێت. هەندێ جار کەسێک بۆی هەیە لە ڕێی زەهاسە لەگەڵ شارۆمەندی وەڵاتێکی دیکەوە ببێتە هاووەڵاتی وەڵاتێکی دیکە بەڵام ئەم حاڵەتە مافی کار و پیشەی لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ دەستەبەر ناکات.
هەڵاتن
دمیدن، برآمدن، تابیدن. (خور، ماەمثلاً)
هەڵاتن
گُریختن.
هەڵاتن
هەڵهاتن، کەفتن، وەزین. [دەرکەوتن لە ئاسۆوە. (وەک: هەڵاتنی خۆر و مانگ)]
هەڵاتن
ڕاکردن، دەرچوون، هەڵهاتن. [تێتەقاندن]
هەڵاتن
طُلوع، تُلوع، بُزوغ، شُروق.
هەڵاتن
فِرار، هَرَب، اَبَق، هَیف، هُروب.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاتن
دەرکەوتنی مانگ و ڕۆژ و ئەستێرە لە ئاسۆ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاتن
ڕاکردن لە ترساندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاتن
کیفکردنی هەویر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاتن
پەڕینی نێر لە مێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
هەڵاتن
تەواوبوونی ماوەی شت
هەڵاتن
هەڵهاتن٬ هلەهاتن٬ هلاتن٬ ڕاکردن٬ ڕەمکردن٬ تاربوون٬ تەورین٬ تەقین٬ فیرارکردن٬ واین٬ شکان٬ پشت وەرگێڕان٬ پشت کردنەوە٬ (باک.) پەکین٬ پشت دان._ ی مانگ و ڕۆژ و ئەستێران:دەرکەوتنیان یا دیار بوونیان٬ وراتن٬ درەوشانەوەیان٬ لەئاو_: تەڕبوون٬ مەلەکردن و خۆشوشتن.
سەرچاوە: نالی
هەڵاتن. ڕۆژ
هەڵاتنگە
شوێنی هەڵاتن.
هەڵاتوو(کە.٬ ڕۆژ.)
رەمنه٬ فراری٬ تەقیو٬ هەڵهاتوو٬ هەویری_: هەڵاتە.