تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماڵات
ئاژڵ، وڵسات، حەیواناتی ڕاگرتن
ماڵات
ماڵیات٬وەڵس٬ (کە.): ووڵس٬ دەوڵەت٬ بزن و مەڕ و ڕەشەووڵاخ٬ ئاژاڵ٬ (باد.هەورا.): ئاژەڵ(یی وورد). گاو مانگاو ئیدیی٬ ڕەشەووڵاخ٬ چاورا٬ ووڵاخ
موباڵات
مەخمەڵات
(باک.): شێلم
مەڵات
گِل ملات در بنایی
ناوچەی ژێر دەسەڵات
زاراوەیەکی جوگرافییە بەواتای ناوچەیەک کە تێیدا باڵادەستیی سیاسی یان ئابووری وەڵاتێک بە ڕەسمییەت ناسرابێت ئەگەرچی دەسەڵاتێکی کەموکووڕیش بێت. ناوچەی ژێردەسەڵات، لەوانەیە یەکلایەنە ڕابگەێیندرێت: یان چەند لایەنە بێت. بۆ نموونە دابەشکردنی ئێران بەپێی ڕێککەوتنامەی دوولایەنەی سۆڤیەت و بەریتانیا لە ساڵی 1907 بە دوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی باشوور بۆ بەریتانیا و باکوور بۆ سۆڤیەت.
ناوچەی ژێر دەسەڵات
حوزەی نفوژ
ناوچەی ژێر دەسەڵات
Sphere of influence
نوخبەی دەسەڵات
ئەم زاراوە لە لایەن ڕایت میلز (1962-1916) کۆمەڵناسی ئەمەریکی دەرحەق بەو کەسانە بە کار هات کە لە سەرووی هایراکی دەزگە گەورەکانی کۆمەڵگەی هاوچەرخ وەک کۆمپانیا و دەوڵەت و سوپا دائەنیشن.
هێز/دەسەڵات
هێز، یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی زانستی سیاسەتە کە بە مانای وزە و توانایی کەسێکە بۆ پێملکردن و تەسلیم ڕاگرتنی جەماعەتێک لە بەرانبەر خواستەکانی ئەو کەسەدا بە هەر شێوازێک. بە واتایەکی دیکە هێز، کۆمەڵێ سەرچاوە و ئامرازی زۆرەملانە و ئارەزوومەندانەیە کە حکوومەتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەسەڵات بەکاری دەهێنن. پاراستنی سەرچاوەکانی هێز و چۆنییەتی دابەشکردنی و خەبات بۆ وەچنگ هێنانی، گرینگترین بابەتی توێژینەوەی زانستی سیاسییە. هەروا زۆرینەی زانایانی سیاسی پێوەندییەکانی هێز بە کاکڵی سیاسەت دەزانن و دەڵێن ئەو شتەی پێوەندی مرۆ لەگەڵ پێوەندییەکانی دیکە جیا دەکاتەوە، هێزە. خەباتی حیزب و حکوومەتەکان لە پێناو هێزدایە: بۆ وەدەست هێنانی هێز، پاراستن یا بۆ نوێندن و نومایش کردنی هێز.
بیرمەندانی سیاسی، هەوڵیان داوە ئەم چەمکە لەگەڵ زاراوەی دەسەڵات authority لێک جیا بکەنەوە. بەڵام لە ڕاستیدا نە لە زاری ڕەشۆکی و نە لە زانستی سیاسەت، ڕێککەوتنێک لەمەڕ ئەم زاراوە پێک نەهاتووە. چونکە هەندێ جار وشەی هێز لەگەڵ دەسەڵات، دەسرۆیین، زۆرداریی، زۆرەملێ و… بە هاوواتا زانراوە. هێز خاوەنی چەند سەرچاوەیەکە کە بریتین لە:
1ـــ زانیاری: ئەم سەرچاوە یارمەتیدەری فراژووتنی ئاوەز و ڕۆحی مرۆڤە. لە کۆمەڵگەیەکی هۆشیاردا هیچ ڕێبەرێک ناتوانێ بێ زانیاری دەستی بە هێز بگات.
2ـــ ڕێکخستن: ڕێکخستن لە جەوهەردا هێز دەبەخشێ. لە سیستەمێکی سیاسی دیموکراتیدا حیزبە سیاسییەکان بۆ وەدەست هێنانی هێز، ڕێکخراوە سازدەکەن.
3ـــ هەلومەرج: هەلومەرجی ئابووری و کۆمەڵایەتی بە خاوەنەکەی یارمەتی دەدات کە هێز و دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات.
4ـــ دەسەڵات: دەسەڵات بە واتای هێزی ڕەوا و شەرعییەتدارە. ئەگەر کەسێک دەستی بگاتە پلە و پایەیەکی ڕەوا و یاسایی، هێزی ڕێبەرایەتییەکەی زیاتر دەبێ.
5ـــ لێهاتوویی: وەشاوەیی و شارەزایی، هێزی مرۆ زیاد دەکات و لە خەبات بۆ وەدەستهێنانی دەسەڵات، سەرکەوتووی دەکات.
6ـــ ئیمان و بڕوا: مانەوەی ڕێبەرێک لە دەسەڵاتدا پێویستی بە بڕوایەکی گشتی هەیە.
7ـــ میدیاکان: میدیاکان سەرچاوەیەکی گرینگی هێز و دەسەڵات لە ئەژمار دێن. بەرپرسانی ڕۆژنامە و تەلەفیزیۆن و … دەورێکی باڵا دەگێڕن لەمەڕ زاڵبوون بەسەر ڕای گشتیدا.
ئەگەر هێز لەسەر بنەمای زۆر و سوڵتە دامەزرابێت، فەرمانبەران بە ڕەوای نازانن و هۆی فەرمانبردنیان، دەگەڕێتەوە بۆ ترس. بەڵام ئەگەر فەرمانبەرانیش خاوەنی هێزێکی کۆمەڵایەتی بن و هێزی فەرمانڕەوا بە شەرعی و ڕەوا بزانن، ئینجا هێز دەبێتە پاڵپشتێکی ڕەوا. حکوومەتی خەڵکیی کاتێک پیادە دەکرێت کە لە نێوان فەرمانڕەوا و فەرمانبەراندا هیچ لەمپەرێک نەبێت.
هەڵات
ڕای کرد
لە ئاسۆ دیاریدا، هاتە بەر چاو، بۆ مانگ و خۆر و ئەستێرەی دەڵێن
نێر لە مێو سوار بوو، پەڕی: ئەسپەگە دوو جار لە ماینە کە هەڵات
کاتی هەڵاتنی مانگ و خۆر: مانگ هەڵات هاتم، تاو هەڵات گەیمە بەرێ
هەڤیر پێ گەیشت
تەواو بوو، بڕایەوە: هەر گا عیددەت هەڵات دەتوانی مێرد بکەی
سەرچاوە: نالی
هەڵات
هەڵات
یەکێکی نەدیو ڕابکا٬ غاربدا٬ (ڕۆژ.) ڕۆژهەڵات٬ (بابا.٬ کە.) درۆ٬ درۆ لە خۆوە ڕێکخستن٬ ڕۆژ_ ن: خۆرهەڵاتن٬ ڕووناک بوون٬ تاوهەڵاتن.
هەڵات هەڵات