تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنگوست
ئەنگوست
[[پە؛ ئەنگوست]]
(نا.)، (مک.) ١- هەریەک لەو پێنج ئەندامەی کە بە ئاخری دەست و قاچی ئینسانەوە بەندن. ((ئەنگوستی داکی خوازیم بە ڕیشە ئەنگوستی هەروەک درێشە)) (بەردەشانی: وردیی-٣٨) ٢- واحیدێکە بۆ دیاری کردنی ئەستوورایی و پانایی شت. بەقەد ئەنگوستی گەورە ئەستوور بوو، با دوو ئەنگوست پانتر بێ. * ئەموست، ئەنگوس، پەنجە، قامک، (بک.) تلی، تبل، (جنو. جف.) کلک.
ئەنگوست(هەو)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنگوستنما
ئەنگوستنما
کەسێکە لەبەر ناوو ناوبانگی بەقامک نیشان بدرێ، چتێکە بەقامک نیشان بدرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەنگوستیلە
ئەنگوستیلە
انگشتری
انگشتانه
ئەنگوستیلە
ئەنگوستەویلە: ئەنگوستیلەی درومانان
ئەنگوستانە
ئەنگوستیلە
[[ئەنگوست+ئیلە]]
(نت.) ئاڵقەیەکی مەعدەنە (زیاتر: زێڕ یا زێو) نەقیمێکی بەردی بە نرخ (یاقووت، پیرۆزە، ئەڵماس...) یا هەر بەردێکی دیکەی تێدەگرن و بۆ جوانی دەکرێتە پەنجەوە. (( تا ببنە هەواڵی دیدەموستان)) (( ئەنگوستیلە دەرخران لە دەستان)) (هەژار: مەم و زین-٢٩) * ئەموستییلە، ئەنگوستەویلە، کلکەوانە.
ئەنگوستیلە(موک)
هەنگولسیک، هنگوستێل، گوستک، گووستیلک، گوستیلە، ئەنگوشتەری، نگین، کلکەوانە، ئەموستیلە، پەنجەوانە، ئەنگوشتەری،(موک)مینەکە
ئەنگوستیلەی دروومان
(نت.)، (مک.) پارچە مەعدەنێکە لە شێوەی کڵاوی بەڕوو، بەڵام قووڵترە دیوی دەرەوەی کونج کونجە، لە کاتی دروومانا دەیکەنە سەری قامکەوە و پاڵی پێ بە دەرزییەوە دەنێن، نایەڵێ قامکیان دەرزیی تێڕابچێ. *قووچەکە.
ئەنگوستیلەی دروومانێ
ئەنگوسانە،(پیر)قووچکە،(هەورا) کلکەوانەی دروومانێ، دەق، سەرتلیک، هنگوستۆک
ئەنگوستەویلە
انگشتری
ئەنگوستەویلە
کلکەوانە، هەنگولیسک، ئەنگوشتەر
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەوێڵە
ئەنگوستەچاو
(ست.)، (کن.) زۆر تاریک. ((... نەدەچووە تیلتکۆ بە شەوی ئەنگوستەچاو سینگی خۆی بە گوللەوە نێت و تاووس بۆ من بدزێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٥٢). * ئەموستەچاو.
ئەنگوسپێچ
جوورە هەڵوایەکە
ئەنگوسیلە
انگشتری، انگشتر.
ئەنگوسیلە
انگشتانە، انگوشتوانە. (جوراب بافان برای انگشت از چرم می سازند.)