تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزم پێگرتن
«مست. مت.»، «مک.» 1- شەڕ فرۆشتن به کەسێ، شڵتاغ پێکردن، تەشقەڵه کردن به یەکێ:: شێرکۆ بەزمێکی بە سیروان گرت مەگەر هەر بۆ خۆی بزانێ چۆن بوو. 2- «مج.» وەخت پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن به کابرایێ:: دەبڕۆ واز بێنه بەسمان بەزم پێ بگره.
1- بەرگرتن
[[بەر/٢+ گرتن]]
«مست.، مت.» 1- ڕێگا بڕینەوه له شتێ یا کە سێ تا نەتوانێ کارێکی دەیەوێ بیکات:: بەری ئەستێڵەکه بگرن. د ه تۆ لاچۆ بەری مەگره هەر ئێستا بۆ حەوت پشتی ئاقڵ د ەکا. * پێش گرتن. 2- ڕێگه بڕینەوه له تەشەنه کردنی هەندێ برین برین و نەخۆشی پێست «ئاگره، بیرۆ...» به پێی داب و دەستووری کوردەواری. تم:ئاگره «تێبــ..» .
2- بەرگرتن
[[بەر+ گرتن]]
«مست.، مت.»، «مک.» تم: بەرگەگرتن.
ئئیحتیڕامی خۆ ڕاگرتن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١-ڕەفتار کردنی کەسێ بەجۆرێ کە خەڵک قەدری بزانن و حورمەتی بگرن. ٢- (کن.) بێ ئەدەب نەبوون. با ئیحتڕامی خۆی ڕاگرتبا و هێندەی قسەی زیادی نەکردبا تا وای بەسەر نەهاتبا.
ئارام لێ هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئارام لێ بڕین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارامگرتن
ئارامگرتن
آرمیدن، آرامیدن، آسودن، آساییدن، شکیفتن، شکیبیدن، خستیدن.
ئارامگرتن
ستارگرتن، ورینگگرتن، وقرەگرتن، سرەوین، سرەفتن، هێدیبوونەوە. [ئوقرەگرتن، سرەوتن]
ئارامگرتن
هون، سکون، قرار، صبر، استراحت، هدوء، تأنی، فتور.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارەقگرتن
گرتنی ئارەقی هێندێ شت بە جۆرێکی تایبەتی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئامداگرتی
شتێکە کە تێکڕاییی بێ و هی تاقە یەکێک نەبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاهەنگرتن
پێکهێنانی ئاهەنگ و کۆبوونەوە بۆی
ئاو هەڵگرتن
«مستـ. متـ.» جاری کردنی ئاو بۆ هەر لایەکی مەبەست بێ و خۆش کردنی ڕێگای ئەم جاری بۆنە.: کوێخا مارف خەریک بوو ئاوی هەڵدەگرت.
ئاوزەنگی داگرتن
«مستـ. لا.»، «کنـ.» پێداگرتن لەسەر قسەی خۆ، پێ لێ دە کەوش کردن، پێ لێ دە پێسۆلێ کردن «لە کەسێ... بۆ کارێ»، ئیسرار کردن.: ئاوزەنگی داگرت تا پارەی لێ نەستاند وازی نەهێنا. ٭سم چەقاندن. تێبــ.ینی: قورسایی خستنە سەر ئاوزەنگی «داگرتنی» بۆ وەستاندنی وڵاغە، ئاشکرایە کە وڵاغ وەستا، سواریش هەر وەستاوە، بە سواری وەستان نیشانەی بەپەلە بوونە کە دەبێ مەبەستەکەی زوو جێ بە جێ بکرێ، جا بۆیە ئەم «کینایە» لە زمانیی کوردیدا پەیدا بووە.
ئاوهەڵگرتن
جۆگە ساز کردن بۆ ئاو هێنانە سەر زەوی لە سەر چاوەڕا
هەڵمژین ئاو تێدا کۆبوونەوە: جەواڵەکە لە کانیدا بۆ باڕێکی ئاوهەڵگرتوو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوگرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاوگرتن
خۆشبوونی میوە و ئاوتێزانی بە جۆرێک کە بخورێ
ئاوگرتن
آب گرفتن، رسیدن. (انگورمثلأ.)