تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوولکە
(موووک.): گیایەکە هێندەی گەغی بڵند دەبێ، گوڵی سپیێکی دوولکە و شۆڕدەبێتەوە و تۆوەکەی ، کە سپی بکرێ باریک و درێژە . (هەو.) بە مردووان هەڵکوتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووپایلکە
دەعبایەکی کێوییە لە سمۆرە پچووکتر و لە مشک گەورەترە
دووپاییلکە
داعبایەکی کێوییە لە سمۆرە گچکە ترە لە مشک گەورەترە
دووپشکە
بەو گۆیانە دەڵێن، کە بە دەسکی خەنجەرانەوەن و لە زێڕ یا لە زێو دروستکراون
دووکانۆکە
دکانک
دووکانۆکە
دووکانی بچکۆلە
دووکانۆکە
کۆل، دووکانی گچکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دووکلکە
دەعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆلەی شاخدارە لە قالۆنچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دووکلکە
داعبایەکی ڕەش و سووری درێژکۆڵەی لە قالۆچە دەچێ کلکێکی دووفاقی هەیە
دووکە
(کە.): شەڕی دەمەقاڵە لە نێوانی ژن و مێردیدا
دوویکە
دووێکە
دووێنێکە
دوپایلکە
جانەوەرێکە لە تیرەی سمۆرە و بچووکتر، مشک کەروێشک
دوپسکە
از گیاهان دارویی
دوکانۆکە
دکانک
دوکترین+بیرۆکە+ڕێڕەو
زاراوەی دوکترین، لە وشەی لاتینی docteur بە مانای فێرکردن و فێربوون وەرگیراوە و بە کۆمەڵێک بیروبۆچوونی تایبەتی سیاسی دەگوترێ کە لە لایەن کەسێکەوە ئاڕاستە دەکرێ و دواتر دەبێتە ڕێبازێک بۆ لایەنگرانی. لە زاراوەی سیاسیدا دوکترین، بریتییە لە جیهانبینی و بۆچوونێکی تایبەت کە دەسەڵاتدارانی وەڵاتێک، بناخەی دەسەڵاتەکانی خۆیانی لەسەر دادەمەزرێنن و بەرنامەی کارەکانیان بە دەوری تەوەری ئەو دوکترینەدا دەسووڕێتەوە و خەڵکیش بە ناچار دەبێ لەسەر هەمان ڕێباز پێوەندییەکانی خۆیان ڕێک بخەن.
دوکترین+بیرۆکە+ڕێڕەو
دکترین+آیین سیاسی، آموزه