تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەمەن
کَمَند، خَمَند، شَولان، جَلیز، جَلویز، جَلبیز
کەمەن
کَمَند، طَناب (افسار چند اسپ را به یک طناب بستن کمند گویند)
کەمەن
کمند، رشته، عَگال، (رشته ای که اهل طریق دور کمر و زانو می اندازند و به فکر و رابطه فروروند)
کەمەن
کەتوون [تەنافی درێژی سەر بە ئەڵقە یا قولابدار]
کەمەن
قەتار، قەتاف [ (باستنەقوەی هەوساری چەند ئەسپ بە یەک تەنافەوە)]
کەمەن
ڕشتە، ئەگگاڵ [ (تەنافێک کە ئەهلی تەریقەت دەیخەنە دەوری کەمەر و ئەژنۆیان و دەچنە ناو بیرکردنەوە ن ڕابیتەوە)]
کەمەن
وَهَق، مِقوَد، مِقوَس، نَصاحَه
کەمەن
اَخیَّه، آخیَّه، رِباط، عان
کەمەن
عِقال
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەن
کەمەن
پەتی درێژ بۆ گرتنەوە و بەستنی ڕاکردو
پەتی سەر بە ئاڵقەی فرەوان
کەمەن
کەمەند٬ تەناف٬ قەتار. گوریسێکە ئەوانەی تۆبەکارن لە ئەژنۆی خۆیانی دەپێچن و خەریکی دڵ و خودای دەبن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەند
گوریس یا زنجیرێکی درێژ ئەم سەر و ئەو سەرەکەی بەسنگێکەوە دەبەسترێ، ئینجا بەڕیزە وڵاخی پێوە دەبەسترێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەند
شتێکە وەک عەگاڵ لەکاتی دانیشتندا دەکرێتە پشت و بەرئەژنۆ بۆ ئەوەی کە بەملا و بەولادا نەکەوێ
کەمەند
کەمەن
سەرچاوە: نالی
کەمەند
پەتێکی ئەستووری درێژە بۆ گرفتارکردنی کەسێک یا گیانلەبەرێک بەکاردێ.

مەڵێ ڕێگەی کەشندە، یا کوشندە ئەژدەرە، یاخۆ
کەمەندە، یا طەنابی خێوەتی گەردوونی گەردانە
سەرچاوە: نالی
کەمەند
جۆرە تەنافێک بووە جاران لە جەنگدا بەکارهێنراوە بۆ خستنەمل و بەکێش کردنی جەنگاوەری بەرەی ئەولا.

کەمەندی زوڵفی دوو لانە، لە بۆ گەبر و موسوڵمانە
دەکێشێ بێ موحابانە، چ لەملا بێ، چ لەولا بێ!
کەمەند
چتێکە وەکو حەگال لەکاتی دانیشتنێدا دەکرێتە پشت و بەر ئەژنۆو تا بەملاولادانەکەوێ.ئەو گوریسەیه٬ کە دەخرێتە ملی ووڵاخی ڕمۆز و یاخی. گوریس یا زنجیرێکی درێژە ئەمسەرەو سەرەکەی بە سینگێکەوە دەبەسترێتەوە ووڵاخی بەڕیزە پێوە دەبەسترێتەوە. تەنافێک بووە پاڵەوانان لەکاتی شەڕێدا بەکاریان دەبرد.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەندهاویشتن
هاویشتنی کەمەند بۆ گرتنی شتێک
کەمەندهاویژتن
هاویژتنی کەمەند بۆ گرتنی چتێک
کەمەندهاوێژ
کمندانداز
کەمەندهاوێژ
سوارێ کە بە کەمەند دوژمن یان ڕاکردو دەگرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کەمەندکێش
بریتییە لە کەسێک کەرموودە و گرفتاری ڕەوشت و خووی بەرزی پیاوێکی خواشناس بووبێ
کەمەندکێش
برێتی لە عاشق بوونی شێخی تەریقەت یان کچی جوان
کەمەندکێش
بریتیە لە کەسێک٬ کە گیرۆدە و گرفتاری ڕەوشت و خووی بەرزی پیاوێکی خوداناس بووبێ