تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پڕکێشان
ڕووهەڵاوێژتن، زاتکردن، بڕکردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پیاکێشان
ماڵینی شتێک بەشتێکدا
پیاکێشان
چتێک بە چتێکی داماڵین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێ لێ ڕاکێشان
بریتییە لە پشت دانەوە لە کارێک
پێ لێهەڵکێشان
شوو لێهەڵکێشان، پێ لێهەڵێنان
پێ لێڕاکێشان
پشت لە کارو کردارێک کردن
پێ ڕاکێشان
ڕازی بوون، قەبوڵ کردن
پێداکێشان
لێدانی توند بە دار و ...
بە زۆر دەناونان
بەسەردا دان
پێداکێشان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێکێشان
سەر کێشانی کارێک بۆ کارێکی تر
پێکێشان
سەرکێشانی کارێک بۆ کارێکی تر؛ ئەو کارە پێدەکێشێ بۆ زوویری و دڵێشان
چووار خاڵکێشان
ڕەشکردنی ناوچاوان و ڕووی یەکێکی بۆ ڕیسوا کردنی
چەرخ لەچەمەرکێشان
کنایه از شکنجەدادن
چەرخ لەچەمەرکێشان
چەرخ لەچەمبەردان
چەرخ لەچەمەرکێشان
برێتییە لەبەر دەستکردن و سزادانی یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاکێشان
گرتنی شتێک و بەزۆر کێشکردنی