تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆن
دژی تازەیە٬ کەون٬ کۆنکیله٬ کەونه٬ کەڤن٬ چەپلەک٬ چەپرەک٬ کەڤنارە٬ ئەنتیکه٬ کەڤنار٬ چتی زۆر کۆن. –بوون:کەونبوون٬ کرمنشین.-کردن:کەونکردن٬ کرمنشاندن. (هەورا.): کووانێ٬کووا٬کووانی؟ج- :لە کووێیە. (باک.ئێرە.): کووێن٬ دەوار٬ خێوەت٬ چادر٬ مێژ؛-یخوو ژدار دانین: چادری خۆ هەڵدان.-خووە ڤەگرتن:چادری خۆ پێچانەوە
کۆنترۆڵی چەک
کنترل تسلیحات
کۆنترۆڵی چەک
Arms Control
کۆنترۆڵی چەک
کۆنترۆڵی چەک، پڕۆسەی ڕێسامەندکردنی بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکە. جیاوازی ئەم پرۆسە لەگەڵ چەکداماڵین لەوەدایە کە مەبەست لە چەکداماڵین، گەیشتن بە ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەیە بۆ قت کردنی چەک و تەقەمەنی لە ڕیزی خەرجوبەرجی دەوڵەتەکاندا. کۆنترۆڵی چەک بەپێی ستراتیجی و پەیمانی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێت کە دەکرێ بەم شێوەی خوارەوە ئاماژەیان پێ بکەین:
1) بەربەستکردنی ڕادە و جۆری ئەو چەکانەی کە لە شەڕدا بەکار دەچێت.
2) بەربەستکردنی هێزی خاپوورکەرانەی چەکەکان لە ڕێگەی کەمکردنەوەی جبەخانەکانەوە.
3) کەمکردنەوەی گشتی ڕادەی چەکەکان.
4) قەدەغە کردنی وەبەرهێنانی ئەو تەکنۆلۆژییانەی کە لە هاوسەنگی دەسەڵاتدا دەور دەبینن.
5) دۆزینەوەی چارەسەرییەکی متمانەبەخش.
ڕێککەوتن لەسەر کۆنترۆڵی چەک، ڕێگرە لەبەردەم بەرهەمهێنانی هەندێ چەکدا و لە بەرانبەر وەبەرهێنانی ئەو چەکانەی کە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ دێنێتە ئاراوە، تەگەرە سازدەکات. لە ساڵی 1945 بەملاوە زۆربەی ڕێککەوتننامەکانی کۆنترۆڵی چەک، خۆلاسە بۆتەوە لەسەر نەهێشتنی پەرەپێدانی چەکی ناوەکی، کیمیایی و بایەلۆجی، سیستەمی مووشەکی دژی بالستیک و کەمکردنەوەی تاقیکارییە ئەتۆمییەکان کە بریتین لە:
• پرۆتۆکۆلی 1925 لە جنێڤ لە بابەت بەکارنەهێنانی گازی ژەهراوی و چەکی باکتریۆلۆجیک.
• پەیمانی 1959 جەمسەری باشوور لە بارەی نەکردنەوەی بنکەی چەکداری لە باشوور.
• کۆنڤانسیۆنی 1972 چەکە بایەلۆژییەکان لەمەڕ نەهێشتنی وەبەرهێنان و خاوەندارییەتی
ئەم جۆرە چەکانە.
• پەیمانی 1968 بەربەستکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT).
گفتوگۆ لەمەڕ بەربەستکردنی چەکی ستراتیجیک، ناسراو بە سالت لە ساڵی 1972.
• پەیمانی کەمکرنەوەی چەکی ستراتیجیک، ناسراو بە ستارتی یەک (1991).
• کۆنڤانسیۆنی 1993 چەکی کیمیایی (CWC) کە خوازیاری لەناوبردنی هەماری چەکی
کیمیایی دەوڵەتانی ئیمزاکردەیە لە ماوەی 10 ساڵدا.
• پەیمانی مین (ئەڵغام) ی دژەنەفەر 1998 (APLT).
یەکێک لەو گرفتانەی کە لەسەر ڕێی کۆنترۆڵی چەکەکاندا پێش هاتووە، مەسەلەی سەلماندن و بەڕاست گەڕانی پرۆسەکەیە کە تەنانەت بە یارمەتی سەتەلایتی زۆر پێشکەوتووش ناکرێ بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆسە، بە دەوڵەتەکان متمانە بکرێت. بۆ نموونە وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی یەکێک لەو دەوڵەتانە بووە کە کۆنڤانسیۆنی 1993 چەکی کیمیایی واژۆ کردووە کەچی ڕادەیەکی زۆری لەم جۆرە چەکانەی بەرهەم هێناوە و لە هەمارەکانی خۆیدا سەریەکی ناوە. لە لایەکی دیکەوە سەپاندنی گەمارۆی دیپلۆماسی و ئابووریش، تەنیا بەسەر وەڵاتانی لاوازدا زەختی دەهێنێ و بۆ وەڵاتانێکی وەک ئەمریکا و چین و ڕووسیا کاریگەری نابێت.
کۆنتولە
گوساله یکساله، پارینه
کۆنتۆ
Conto ی ئیتالی و Konto ی سکاندیناڤی و Account ی ئینگلیزی و «حساب»ی عەرەبی و فارسییە. کۆنتۆنامە، نامەی ئاگادارییە دەربارەی چەند و چۆنی کۆنتۆ.
کۆنتۆ
گوساله یکساله، پارینه
کۆنتۆ
(شکا.):پارگووێری نێر
کۆندۆ
چێڵێ کە ئاوس نەبووە و شیر دەدا
کۆندۆ
کەندۆ٬ قسر٬ ئەستێوور٬ مانگایەکە شیری بدات٬ کاندەو
کۆنسال
کهن سال (درخت)
کۆنسال
[بەتەمەن، (پیرەدار)]
کۆنسال
دَوحَه