تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆدەتا
ئەم وشە فەرەنسییە و بە واتای «ڕووخاندنی حکوومەت» ـە. کۆدەتا بە ڕاپەڕینی لەناکاوی گرووپێکی ناو دەسەڵات دەگوترێ کە بە مەبەستی ڕووخاندنی گرووپی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدەن دەسەڵات لەوان بستێنن و خۆیان بە حکوومەت بگەن. باوترین شێوازی کۆدەتا لە جیهاندا ڕاپەڕین بەدژی دامودەزگەی ڕێبەرایەتی سیاسی وەڵاتە کە لە ناوخۆ و بە دەستی ئەفسەرانی سەربازی بە ئەنجام دەگات. ئەم جۆرە کۆدەتایە لەو وەڵاتانە ڕوودەدات کە دامودەزگە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، بنەمایەکی قایم و سەربەخۆیان نەبێت، هەر بۆیە هێزەکانی ئەرتەش وەک هەلێک دەیقۆزنەوە و دەچنە گۆڕەپانی سیاسییەوە. کۆدەتا، تایبەتمەندییەکی سیاسی زۆربەی وەڵاتانی جیهانی سێهەمە.
جیاوازی نێوان کۆدەتا و شۆڕش ئەوەیە کە کۆدەتا دیاردەیەکی لەناکاوە و لە لایەن کەسانێک لە چینی دەسەڵاتدار و بە مەبەستی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات ئەنجام دەدرێ بەڵام شۆڕش یاخیبوون و ڕابوونێکی جەماوەرییە دژ بە زوڵم و ستەمی گرووپی دەسەڵاتدار. لە وەڵاتانی جیهانی سێهەمدا جۆرێک لە کۆدەتا جێگەی شۆڕشی گرتۆتەوە ئەویش بریتییە لەو کۆدەتایانەی کە لە لایەن ئەفسەرانی شۆڕشگێڕ و ڕیفۆرمخواز بە ئەنجام دەگات بە مەبەستی گۆڕانکاری لە پێکهاتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی وەڵات. نموونەی ئەم کۆدەتایە، کۆدەتای جەمال عەبدولناسر لە میسر و سەرهەنگ قەززافی لە لیبیایە. لە بەرانبەر ئەم جۆرە کۆدەتایە کە بە لایەنگری چەپ ناوبانگی دەرکردووە، کۆدەتایەکی ڕاسگەرایانەش لە ئارادایە کە بۆ سەقامگیرکردنی حکوومەتێکی یاسایی و نەتەوەیی و مەدەنی هەوڵ دەدات. نموونەی ئەم جۆرە کۆدەتایە، کۆدەتای 1949 ئێران بەدژی حکوومەتی نەتەوەیی محەممەد موسەدیق و کۆدەتای 1973 ژەنەڕاڵ پینۆشە بە دژی حکوومەتی نەتەوەیی ئالندە بوو لە وەڵاتی شیلی. بە گشتی کۆدەتا بە داگیرکردنی ناوەندە گرنگەکانی وەڵات دەست پێدەکات وەک: ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، وێستگەی شەمەندەفەر، فڕۆکەخانە و دامودەزگە دەوڵەتییەکان و وێستگەی ئاو و کارەبا.
کۆدەل
(باک.): تەختەبەردی دەریایی
سەرچاوە: نالی
کۆدەک
مناڵ.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی
کۆدەڵە
بچەخوک
کۆدەڵە
بەچکەبەراز
کۆدەڵە
چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بەلای حاجی ئۆمەراندا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆر
کۆر
بێچاو
کۆر
کووێر٬ (ڕەوا.):کۆڵ٬ جلک شوشتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆر کۆرە
کونێکە لە پاڵ دۆڵیانی ئاشدا ،ئاشەوان هاتوچۆی پێدا دەکا بۆ ژێر (دۆزەقە)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆر کۆرە
باڵندەیەکی بۆرەقنەی بێ بیرە لە کوندەبەبووی پچووک دەچێ
کۆراخ
حشرەای است از زنبور بزرگتر به رنگ سیاه
کۆراخ
مۆزەڕەشە. لە زەرگەتە زلترە ڕەنگی ڕەشە
کۆرافە
(مەر.):پارچە.-حەرد: پارچەی زەوی
کۆران
نابینایان
کوچه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆراندنەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆراننەوە
کۆراننەوە
واگو کردن، بازگفتن، دوباره کردن، تازه کردن، سپاسه