تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
کۆدە
کۆدە
زمین بایر سخت
چراگاه اختصاصی
باج چراگاه
بچەخوک
گیاه کوه و کوهپایه که جمع آوری می کنند
کۆدە
زەوینی زۆر سەخت و جووت لێ نەکراو
پووش و پاری پاوان
پووشانە
بەچکە بەراز
گیای چیاو قانگەلاشک. کە کۆی دەکەنەوە و لە گیشەی دەدەن
کۆدە
خورامه٬ مەڕانه٬ پارەیەکە لە جیاتی سەرانەی ئاژاڵان وەردەگیرێت٬ (هەورا.): قۆچان٬ شاخانه٬ (کە.):پوشانه٬ مەکات٬ پووشانەیێکه٬ کە خاوەند زەوی لە ئاژاڵداری دەستێنێ
کۆدەتا
ئەم وشە فەرەنسییە و بە واتای «ڕووخاندنی حکوومەت» ـە. کۆدەتا بە ڕاپەڕینی لەناکاوی گرووپێکی ناو دەسەڵات دەگوترێ کە بە مەبەستی ڕووخاندنی گرووپی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدەن دەسەڵات لەوان بستێنن و خۆیان بە حکوومەت بگەن. باوترین شێوازی کۆدەتا لە جیهاندا ڕاپەڕین بەدژی دامودەزگەی ڕێبەرایەتی سیاسی وەڵاتە کە لە ناوخۆ و بە دەستی ئەفسەرانی سەربازی بە ئەنجام دەگات. ئەم جۆرە کۆدەتایە لەو وەڵاتانە ڕوودەدات کە دامودەزگە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان، بنەمایەکی قایم و سەربەخۆیان نەبێت، هەر بۆیە هێزەکانی ئەرتەش وەک هەلێک دەیقۆزنەوە و دەچنە گۆڕەپانی سیاسییەوە. کۆدەتا، تایبەتمەندییەکی سیاسی زۆربەی وەڵاتانی جیهانی سێهەمە.
جیاوازی نێوان کۆدەتا و شۆڕش ئەوەیە کە کۆدەتا دیاردەیەکی لەناکاوە و لە لایەن کەسانێک لە چینی دەسەڵاتدار و بە مەبەستی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات ئەنجام دەدرێ بەڵام شۆڕش یاخیبوون و ڕابوونێکی جەماوەرییە دژ بە زوڵم و ستەمی گرووپی دەسەڵاتدار. لە وەڵاتانی جیهانی سێهەمدا جۆرێک لە کۆدەتا جێگەی شۆڕشی گرتۆتەوە ئەویش بریتییە لەو کۆدەتایانەی کە لە لایەن ئەفسەرانی شۆڕشگێڕ و ڕیفۆرمخواز بە ئەنجام دەگات بە مەبەستی گۆڕانکاری لە پێکهاتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی وەڵات. نموونەی ئەم کۆدەتایە، کۆدەتای جەمال عەبدولناسر لە میسر و سەرهەنگ قەززافی لە لیبیایە. لە بەرانبەر ئەم جۆرە کۆدەتایە کە بە لایەنگری چەپ ناوبانگی دەرکردووە، کۆدەتایەکی ڕاسگەرایانەش لە ئارادایە کە بۆ سەقامگیرکردنی حکوومەتێکی یاسایی و نەتەوەیی و مەدەنی هەوڵ دەدات. نموونەی ئەم جۆرە کۆدەتایە، کۆدەتای 1949 ئێران بەدژی حکوومەتی نەتەوەیی محەممەد موسەدیق و کۆدەتای 1973 ژەنەڕاڵ پینۆشە بە دژی حکوومەتی نەتەوەیی ئالندە بوو لە وەڵاتی شیلی. بە گشتی کۆدەتا بە داگیرکردنی ناوەندە گرنگەکانی وەڵات دەست پێدەکات وەک: ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، وێستگەی شەمەندەفەر، فڕۆکەخانە و دامودەزگە دەوڵەتییەکان و وێستگەی ئاو و کارەبا.
کۆدەل
(باک.): تەختەبەردی دەریایی
سەرچاوە: نالی
کۆدەک
مناڵ.

خەڵقیی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە « نالیی » ببیەن شیعری سەلیقیی
کۆدەڵە
بچەخوک
کۆدەڵە
بەچکەبەراز
کۆدەڵە
چیایەکە کەوتۆتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ڕەواندزێ بەلای حاجی ئۆمەراندا
دەرکۆدەرکۆ
(گەر.): (هەو.)دەرۆزەکەر٬ (هەورا.): لەتەچن
دەرکۆدەرکۆیی
(گەر.): درۆزەکەری
پێزووکۆدەمی(هەورا)
پێزووکەی دم