تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کۆمەڵگەی کراوە
ئەم زاراوە لە لایەن کارۆل پۆپێر فەیلەسووفی نەمسایی لە کتێبی «کۆمەڵگەی کراوەودوژمنەکانی» (1945) بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگەیەکی ئاواڵە هاتۆتە ئاراوە کە تێیدا هەموو کەس بتوانێ بە شێوەیەکی سەمەربەخش لە دەسەڵاتداران ڕەخنە بگرێ. پۆپێر بە نەقڵکردنی ئەم گوزارەی پریکلێس لەگەڵیا هاودەنگە کە دەڵێ: «ئەگەرچی تەنیا دەستەیەکی کەم، سیاسەت بەرهەم دێنن بەڵام هەموومان دەتوانین لە بارەیەوە دادوەری بکەین». ئەمەش بە مەرجێک بە ئەنجام دەگات کە هێرش بکرێت بۆ سەر ئیستبداد و هایراکی «داخراو»ی کۆمەڵایەتی و سیاسی کە ئیجازە بە کەس نادات بەپێی لێوەشاوەیی و کارامەیی بەرەو پێشەوە بڕوات.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوخچەی نەکراوە
بریتییە لە پیاوێک کە هەر کوڕ بێ و هێشتا ژنی نەهێنابێ
بوخچەی نەکراوەوە
پیاوێکە هەر کوڕبێ و هێشتا ژنی نەهێنابێ
بڵاوکراوه
«نمف.»، «تت» نشریات، منشورات. تێبــ.- ئەم وشەیه تەنیا له کاروباری سیاسی و چاپ کردنی کتێبــ. و ڕۆژنامه و.... بەکار دێت، و دەبێ له مەسدەرهی تێکەڵی «بلاو کردنەوه» داتاشرابێ، بۆیه د ەبێ ئەسڵەکەی «بڵاو کراوەوه» بێ و لەبەر ئەوەی بەم شکڵه لە سە ر زمان قورسه، هەر زۆر زوو بە چەند ساڵێک خۆی کورت بۆتەوه و پیاو وادەزانێ که له مەسدە ر ەکەی «بڵاو کردن» داتاشراوه.
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
The special Committee on Decolonization
جاڕنامەی سەربەخۆیی وەڵاتە داگیرکراوەکان
لە ڕێکەوتی 14دێسەمبری 1960 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جاڕنامەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی وەڵاتانی کۆڵۆنیایی و داگیرکراو (جاڕنامەی کۆتایی داگیرکاری) کە لە لایەن 43 وەڵاتی ئەفریقایی و ئاسیایی ئامادە کرابوو بە کۆی 90 دەنگی ئەرێنی و 99 دەنگی یپارێزکەر و بێ هچ دەنگێکی نەیار، پەسندی کرد. لەم جاڕنامەدا ڕوون کراوەتەوە: ژێردەستەبوون، وەبەرهێنان، یا خستنە ژێر ڕکێفی جەماوەرێک لە لایەن حکوومەتێکی بێگانە، پێشێلکەریی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ماف و ئازادییە مەدەنییەکان لە ئەژمار دێت و ڕێگڕێکە لەبەردەم ئاشتی و هاریکاریی نێودەوڵەتیدا.
بۆ نەهێشتنەوەی ئەم بەربەستانە، کۆمەڵی گشتی «داواکاری کۆتایی هێنانی خێرای داگیرکارییە و دەخوازێت، بێ هیچ مەرجێک سەربەخۆیی وەڵاتانی داگیرکراو لەژێر دەسەڵاتی بێگانە» ڕاگەیەندرێت.
ئەم جاڕنامە لەسەر ئەوە جەخت دەکات کە نەبوونی ئامادەیی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەم وەڵاتانە نابێت ڕێگر بێت بۆ دواخستنی پڕۆسەی سەربەخویی.
دڵکراوەوە
شادمان، دڵخۆشبوون، کەیفخۆشبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستکراوە
بریتییە لە مەردوومی دڵفراوانی بەخشندە
دەستکراوە
برێتییەلە مەردومی دڵفراوانی بەخشەندە.
دەسکراوە
ولخرج
دەسکراوە
سوورکراوە
لە کوورەدا سوور بۆوە
لە ڕۆندا چزاو
شیکراوەوه
قوڕ و خوری و لۆکەی شێکراوەوه و خۆشکراو.
شەکراوخواردنەوە
کنایه از مجلس عقد و بلەبران