تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیکتاتۆریەتی
اقتدارگرایی
دیکتاتۆریەتی
بریتییە لە پشتیوانیکردن لە حکوومەتێکی سەرکوتکار کە فرمانەکانی تەنیا لە ترسی سزادان جێبەجێ دەکرێت. لایەنگرانی ئەم جۆرە حکوومەتانە لەسەر ئەم باوەڕەن کە دەسەڵاتی فەرمانڕەوا بە شێوەیەکی خوڕسک، شەرعی و ڕەوایە و پێویستە خێرا بەڕێوە بچێت چونکە ئەم دەسەڵاتە لە لایەن خواوەند یان ڕەوتی مێژوو بە دەسەڵاتدار سپێردراوە. لایەنگرانی نوێی ئەم ڕژێمانە، سیستەمە دیموکراسییەکان لەمەڕ ئیدارەی کۆمەڵگە بەر ڕەخنە دەدەن و بۆ ئیدارەی کۆمەڵگە سیستەمێکی دەسەڵاتدار و بەهێز داوا دەکەن کە بێسەرنجدان بە خواستەکانی فەرمانبەران کاروباری وەڵات جێبەجێ بکات.
ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان، لەم سۆنگەوە لەگەڵ ڕژێمە دیموکراسییەکان جیاوازییان هەیە کە ئەمان نەیاریی فیکرییان پێ قبوڵ ناکرێ و دەست دەگرن بەسەر میدیاکاندا و لە بەردەم ئازادییەکانی تاک تەگەرە ساز دەکەن و دەسەڵاتیش ئەسپێرنە دەست تاقمێکی ناوازە. لە کۆمەڵگەی دەسەڵات خوازدا بە شێوازی کۆن، تاقمی دەسەڵاتخواز بۆ ڕاگرتنی دڵی جەماوەر هیچ هەوڵێک نادات و خۆی بۆ لێپرسینەوە ئامادە ناکات بەڵکوو هەوڵ دەدات جەماوەر تەنیا ملکەچی خۆی بکات. نموونەی ئەم جۆرە حکوومەتانە، ڕژێمە دیکتاتۆرییە فاشیستییەکانن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیکتافون
[ا.فر ]
(دیکتافون - diktaron)
دەزگای تومارکردنی دەنگ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دیکته
[ا.فر ]
(دیکته - dikte)
ئیملا، بابەتیک کەسیک بیخوینیتەوەو کەسیک بینووسی.
دەست یارمەتی یەکتری دان.بە.
بەدەستەڵات،بەدەستودوو.بە.ەوەدان: دانەدەست.بەرکردن:ئامادەکردن،بەدەستوودوو.بێ،هەژار، نەبوو،دەستکورت،پشتی دەستی خۆگەستن؛پەشیمان بوونەوە.خۆیە دوەدان:خۆدانەدەست.دانە.:بەدەستەوەدان.لە.خستن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
رادیو اکتیو
[ا. مر ]
(رادیو ئاکتیڤ - aktiv radyu)
ته نێک که خه سێتی تیشکدانه وه ی ئه تۆمی هه بێ.
زرکتک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
زڕکتک
زڕکتک
نگا: زڕقتک
پرندەای زرد که به قناری شبیه است
زڕکتک
زڕقتک
باڵدارێکی زەردی چکۆلەیە لە قەناری دەکا
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سکته
[ا ]
(سه کته - sekte)
تێکچوونی له نکاوی ده مارێکی گرینگی به ده ن که ببێته مایه ی خه ته ر له سه ر ژیان یان ببێته هۆی مه رگ.
سێکتاریزم/تیرەگەری
سکتاریسم/ فرقه گرایی
سێکتاریزم/تیرەگەری
سێکتاریزم/تیرەگەری
ئەم زاراوە لە ڕیشەی لاتینی secta بە مانای تیرە و گرووپی بچووک وەرگیراوە. لە کەلتووری کۆمۆنیستەکان بە واتای دابڕان لە جەماوەر و گۆشەگیرییە. لایەنگرانی ئەم ڕێبازە بە حەز و ئارەزوویەکی تایبەتەوە بیر لە بابەتە ئایینی و فەلسەفیەکانی خۆیان دەکەنەوە و گرنگی بە بابەتە گرنگەکانی کۆمەڵگە نادەن.
بە گشتی سێکتاریزم بۆ تیرەگەری و عەشیرەگەری لە ناو حیزب و لایەنە سیاسیەکاندا بەکاردێت کە پتر لە ناو حیزب و گرووپە چەپیەکاندا باوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەم گرووپانە لق و پۆپی جۆراوجۆریان لێ ببێتەوە. تیرەگەری لە ناو حیزبە سیاسیەکان هەمیشە ناگەڕێتەوە بۆ جیاوازی بیروڕا بەڵکوو هەندێ جار لە ناکۆکی و ململانێی تایبەتی و زێدەخوازی ڕامیارییەوە سەرچاوە دەگرێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەکتبوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەکتین