تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گورێس ڕەشوبازگ
[(تەنافی ڕەش و سپی.)]
گورێس ڕەشوبازگ
اَزغَب، حَبل اَزغَب.
گومان ڕەش
بیرخراو، بێ فەڕ و دڵ پیس
گوێ ڕەش
جۆرێ پشیلە کێوییە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوێ ڕەپە
دەردێکە دووچاری کەر دەبێ و گوێی ڕەپ دەکا و دەیکوژێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گوێنییە ڕەشە
گژکە (ڕەوا.)
سەرچاوە: نالی
گڵاویی ڕەفع ئەکا
گڵاوی لائەبا. ئەگەر سەگێک یا بەرازێک دەم بخەنه قاپێک یا بکەون له کەسێک یا له شتێک و سەگەکه یا بەرازەکه یا ئەوەی لێی کەوتوون، یەکێکیان تەڕ بێ، ئەوە قاپەکه ، یا ئەو کەسە یا ئەو شتە، به گوێرەی شەرع گڵاو ئەبێ و پێویستە حەوت جار بشۆررێ که جارێکیان به قوڕاوێکی خاوێن بێ. بەو شۆرینه ئەڵێن گڵاویی دەرکردن. گڵاویی لێرەدا کینایەیە له گوناهبار بوون.

یەعنی گوڵاوی قودسه گڵاویی ڕەفع ئەکا
ئەو خاکه چاکه پاکەوو ئەو ئاوە مەطهەرە
گۆنەر (ڕەوا.)
کەژ٬ پشکساڵ٬ (ش.) گۆنەڵ٬ گۆنگەڵ٬ هەڕەت٬ هاڤرۆنگ.
گۆپارۆک (ڕەو.)
گیایەکی گەڵا ووردە.
گیدار (سوور٬ ڕەوا.)
دێ ٬ دێچڕوو٬ گیشەی چروانە بۆ زستانی بۆ ووڵاخان بەکاردەبرێ.
گێ (هەو.٬ ڕەوا٬ شوا.)
گوێ ٬ کانگەی ٬ کە تەنیا بۆ جنێودان بەکاردەبرێت : دایکی خۆگێ ٬ ئەو کەسەیە بگێ.
گێرەپانە(ڕەوا.٬ خۆ.)
گێنگوڵ (ڕەوا.)
بڕوانە : گینگڵ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گەنم ڕەنگ
مەردوومی سەوزە