تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کوندەڵان (ڕەوا.)
شووێنێکە هاینان کوندەی ئاوێ ی لەسەر دادەنرێت و بەگژ و گیا و قەڵان دادەپۆشرێت لەبەرزی یە٬ کونەڵان٬ کوڵەنان٬ تاساردبێ.
کووربوون (ڕەوا.)
لەجێگای بڵندەوە کەوتنەخووارێ.
کووشە (خۆ.٬ ڕەوا.)
لکی مێوێکییە لەبن زەوی دادەبەن سەری لە دوورەوە دەردەخەن نێو قەدی لە ژێر خاکدا ڕیشە دادەکوتێ دەبێتە مێوێکی سەربەخۆ و بەریشی لە هی مێوی دی زۆر باشتر و خۆشتر و پتردەبێ لەپاش یەکدووساڵاندا لکەکەی لای داری پێشوو دەبڕن.
کوژانەوە، ڕەوێنەوە
الانطفاء
کوژانەوە، ڕەوێنەوە
Extinction
کیشک (ڕەوا.)
کێها٬ کامەیان٬ بۆپرسیارە.
کیژووکار (ڕەوا.)
کچی عازەب٬ گەورەکچ٬ بۆ کچی گەورە و چکۆڵەش بەکاردەبرێت.
گرووزە (ڕەوا.)
زیندەگۆشتی بن برینان.
گلۆتە (ڕەوا.)
سندە ئارد یا گەزۆ یا پارچەیەکە لە چتی ووردی نم کێشراو ٬ کە یەکتری گرتبێ ٬ (دزە.). گڵمەت٬ سندەگڵ.
گلۆر (ڕەوا.)
خلۆر٬ (باک.) ئەنگوتکی هەویری ٬ (هەورا.) گڕۆڵ٬ پارچێک لە لاتەنیشتی کراس ٬(هەو.) گروێل.
گلێرە (ڕەوا.)
کاڵەک و شوتی هێندەی گووێزێکی بێت ٬ تەرزە چکۆڵە ٬ زیپکە٬ ڕزەژیلکە٬ تەرزەلۆکە٬ جوورە تەرزەیەکی خڕ و ووردە جار جار لەپێش بەفریدا دەبارێت ٬ (شا.) گولگلینکە٬ (کۆ.) بنگرە٬ (هەو.) تەرزەلووک٬ (دەر.) بنگرەک٬ (بڵ.٬ موک.) کەلوو ٬ گیایەکە وەکووداروجان وایە بە بەردەکەشی هەرـــ دەڵێن٬ کە تێکەڵی دەغڵی بێ تاڵی دەکات٬ تۆوەکەی دەکەلیکی وەکوو پۆلکەی وایە٬ گیایەکە باسکی درێژ دەبێ دەگەنمی دەئاڵێ و پەلکی ووردە وبارێکە .ـــ ڕەشە: گیایەکە لە نێو گەنمیدا شیندەبێت تۆوەکەی ووردە و ڕەشە٬ وەکو تۆی ڕەشکە٬ جیاوازی گلێرە و گلێزە ڕەشە ئەوەیە٬ هەرچیکو و گلێرەیە تۆوەکەی لە کەلویکی درێژی وەکوو پۆلکە وایە ٬ بەڵان ئی گلێرە لە کیفێکی خڕ و سپیدایە.
گژکە (ڕەوا.)
گۆنەر (ڕەوا.)
کەژ٬ پشکساڵ٬ (ش.) گۆنەڵ٬ گۆنگەڵ٬ هەڕەت٬ هاڤرۆنگ.
گیدار (سوور٬ ڕەوا.)
دێ ٬ دێچڕوو٬ گیشەی چروانە بۆ زستانی بۆ ووڵاخان بەکاردەبرێ.
گێ (هەو.٬ ڕەوا٬ شوا.)
گوێ ٬ کانگەی ٬ کە تەنیا بۆ جنێودان بەکاردەبرێت : دایکی خۆگێ ٬ ئەو کەسەیە بگێ.
گێرەپانە(ڕەوا.٬ خۆ.)
گێنگوڵ (ڕەوا.)
بڕوانە : گینگڵ.
گەوزگە (ڕەوا.)
جێگای گەوزانێ.
گەپرۆکە (ڕەوا.٬ بار.٬ کۆ.٬ خۆ.)
پرپرە٬ گەڵای خڕو ووردە و گوڵی زەردە و تا دووبستان بڵند دەبێ.
یەخنی (ڕەوا.٬ هەوار.)