تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەیەڕۆ
[[ئەی + ئە+ڕۆ]]
(ئم.) بۆ دەربڕینی داخ و کەسەری تێکەڵ بە سەر سوڕمانەوە. ((... ئەیەڕۆ ڕەشید! ئەوە چیت کرد، چۆن ئەو فێڵەت دۆزیەوە...)) (قزڵجی: پێکەنین-١٠٨). ئەیەڕۆ بابانت خرابێ چۆن لە ڕووت هەڵدێ قسەی وادەکەی. * ئەی ڕۆ.
ئەیەڕۆ
بڕوانە: ئەیڕۆ
بابەڕۆ
(شر.)، (مک.( تم: باوکەڕۆ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باوکەڕۆ
وتەیەکە بەکار دێنرێ لە کاتی شیوەندا
باوکەڕۆ
کلمه شیون و نوحه
باوکەڕۆ
[[٢-باوكه/١+ڕۆ]]
«شر.»،«کعر.» ١- شێوە ڕستەیەکە لە شین و شەپۆڕی کاتی باوک مردن یا خۆشەویستێکا بە کار دێت:: ئەی باوکە ڕۆ پسشتت شکاندم. ٢- «مج.» - له دەربڕینی خەم و خەفەتدا بەکاردێت. تێبــ.- وا تێدەگەم کە کەرتی «ڕۆ» ڕیشەی مەسدەری «ڕۆیین» و «ڕۆیشتن» بێ.*«مک.» بابەڕۆ.
باوکەڕۆ
ووتەیەکە لەکاتی شیوەنێدا بەکار دێنرێ
بڕۆ
فەرمانە بۆ ڕۆیشتن
لەپاش تاڵان دەگوترێ بە واتا ڕاماڵین و هیچ نەهێشتن: تاڵان و بڕۆیەکە مەپرسە!
بڕۆ
بوروو، (باک) هەڕە، (فە) بوریە، بڕوو، (ژا) بشۆ، (زا) بڕی، (هەورا) بلۆ، لووە. بچوو، بچۆ، هەڕۆ، لووە، هولوو، (شوا) ڕۆوڕێ، فەرمان و تێڕاخوڕینە بۆ یەکێکی ئامادە تا بڕوا
بڕۆ!
بَرو! (صیغەی امر است.)
بڕۆ!
[بچۆ! (فەرمانه.)]
بڕۆ!
اِذهَب!، اِمشِ!، اِمضِ!، رُح!، سِر!، مُرّ!.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
تاڵان و بڕۆ
تاڵان و بڕۆ
ئاخۆران و بخۆران و تاڵانکردنی ئەم و ئەو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تووڕە و تڕۆ
کەسێکە لە خۆیەوە هەڵچێ و زویر ببێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تووڕە و تڕۆ
کەسێکە لە خۆیەوە هەڵچێ و زویر ببێ