تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوەڕووت
«نمسـ.» تمـ: ئاوەڕووت کردن.
ئاوەڕووت
پەڕپووت، ڕووت بوونی سەرو پێی ئاژاڵ و باڵندانی سەربڕاو لە تووک و خوری بەهۆی ئاوی گەرمەوە._ کران: پرچکین، خاوێنکرانەوە._ کردن: داڕنین، ڕنینەوە، پەرتاندن، پرچکاندن، پەڕپووتکردن، خاوێن کردنەوە، پاککردنەوە، پەڕو پۆلێکردنەوە
ئاوەڕووت کردن
[[ئاو+ئە+ڕووت+کردن]]
«مستـ. متـ.» داڕنینی تووک و پەڕی ئەو پەلەوەرانەی گۆشتیان دەخورێ. تێبــ.ینی: پاش کوشتنەوەیان، دە ئاوی لە کوڵیان هەڵدەکێشن و بە دەست پەڕەکانیان دەڕننەوە.: هەر دەست بە جێ مریشکێکی کوشتەوە و ئاوەڕووتی کرد و سووری کردەوە. تا دێینەوە قەلەکەت ئاوەڕووت نەکردبێ خوداهاوار!
ئاوەڕووی(دەر)
دەربەندی
ئاڕوو
(فە. سووردەر. کۆهەو.) هاروێ، خەیار.(باک) شەویلکە. مەڵاشوو، ئاسمانەی ناو دەم
ئاڕوگۆڕ
دکش، دادوستد.
ئاڕوگۆڕ
ئاڵشت، ساقی و باقی. [ئاڵوگۆڕ]
ئاڤڕووبەر(باک)
ئابڕووبەر
ئاڤڕوودار(باک)
ئابڕوودار، ئابڕوومەند.(باک)_ ی: ئابڕووداری
ئاڤڕوومەند(باک)
ئابڕوومەند.(باک)_ ی: ئابڕوومەندی
ئوڕووپا
پارچەیێکە لە پێنچ پارچە ووشکانییەکانی سەر زەوی
ئوڕووپایی
دانیشتووانی ئوڕووپا، زمانی ئوڕووپاییان
ئیڕوو(فە)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئێسک و پڕوسک
ئێسکانی بوواوی ڕزیو
ئێسک و پڕووسک
[[ئێسک + و + (عت.) + پڕووسک ؟]]
(نت.) ١- پاشماوەی مردووی نێژراو کە ڕزیبێ و مشتێ ئێسقانی نیوەڕزیوی مابێتەوە. ئەوە تۆ دەڵەی چی بە خوا ئێسک و پڕووسکیشی نەماوە. ٢- هەموو ئەو ئێسقانەی پاش خواردنی گۆشتی مریشک و باڵندەی تر دەمێنێتەوە. ئەگەر مریشکتان نەخواردووە ئەی ئەم ئێسک و پڕووسکانی چن؟
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»
ئەنزەڕووت
[[؟]]
(نا.) مادەیەکە وەکوو جەوی، ڕەنگی سوور، زەرد یا سپییە، تامی تاڵە، لە دارێکی دڕکاوی کە گەڵای وە گەڵای مۆرد دەچێ دەگیرێ. تم: (معین: فەرهەن، ج١-٣٧٨) و زیاتر لە هەتواناندا دەکار دەکرێ. * عەنزەڕووت (معر بە).
ئەنزەڕووت
حەنزەڕووت، جوورە دەرمانێکە
ئەوڕوو(فە)