تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕن
کەرەستەی بنەمای وشەی ڕنین کە بەدەست هەڵقەندنە
پاشگرێکە بەواتا: بەدەست هەڵکەن: مووڕن، بێستان ڕن
ڕوشێن، کڕێن
ڕن
(باک.)دە نگی زە نگوڵە و چتی وایە،تن،تنگ،ڕنگ،ڕنگە.
ڕند
(شکا.):جووان،ڕەند،شۆخ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
حەفت ڕنگە
چێشتێکە لەگەڵی سەوزی دروست دەکری
ڕنا
بەدەست هەڵکەندرا، بەدەست لێ کرایەوە
بەنینۆک بریندار کرا
کڕا
ڕناو
ئاوی ڕنووان،بە فراو.
ڕندران
ڕندراو
ڕنراو،ڕیشالۆ.
ڕندوو
ڕنوو، کەویەبەفر
ڕندۆ
زنجیرە چیرۆکی منداڵانە لە نووسینی Löfgrenی سوێدی، وەشانخانەی ئاپێک APEC لە ستۆکهۆلم بە زمانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی، باشوور و باکوور...یان هەر ناوێکی دیکەی لات پەسەندە) چاپی کردوون. زنجیرەیەکە بێمانەند.
ڕندۆ
(باک.):ڕند،ڕەند.
ڕندۆک
(باک.)ڕنوو.