تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوڕبوون
(فە.):سووربوونەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوڕبەست
قوڕێکە لەسەر شوێنێک ڕۆ کرابێ بەئەستووری
قوڕبەست
توده کاهگل
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قوڕبەسەر
بریتییە لە لێقەوماوێکی بەسەزمان
قوڕبەسەر
خاکەسەر، بێچارە
قوڕبەسەر
کز٬ چارەڕەش٬ خۆشەویست لێ مردوو٬ لێ قەوماو٬ هەژار٬ -ی: کزی٬ چارەڕەشی٬ لێ قەوماوی٬ هەژاری
قوڕبەشک
دڕندەیێکە لە نێوانی سەگ و پشیلەیدایه٬ نوختەنوختەی ڕەشی لە لەشیدایە
قڕباق
بۆق٬ بەقەرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قڕبان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
قڕبوون
مردنی گیاندار بەکۆمەڵی و زۆری
قڕبوون
تەفروتوونابوون٬ ڤەبڕان٬ مردنی گیاندارانە بە کۆمەڵی و زۆر