تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕائاو
مجرای فاضلاب
آبراهه
ڕائاو
ئاوەڕۆ
ڕێگەی سەفەر بە ئاوا، ئاوەڕێ
سەرچاوە: نالی
ڕائیج
ڕەواجدار.

نەقدی دڵێ کە ڕائیجی سەودایی تۆ نەبێ،
مەغشووش و کەم عەیارە و هەم قەڵب و هەم چرووک
ڕائێڵ
ڕائەسپاردن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕائەسپاردە
ڕائەسپاردە
کەسێ کە بە وەڵامێکەوە ناردراوە
ڕائەسپاردە
ڕائەسپێر
ڕائەسپێرراو
ڕاسپێرراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕائەنگاوتن
ڕایەڵکردنی دار یا ئاسن بەسەر شوێنێکدا
ڕائەنگاوتن
افقی از بالا دراز کردن
ڕائەنگاوتن
ڕاستەوڕاست درێژ کردنی شتێ بەسەر بۆشاییدا: تەناف ڕائەنگێوە، دارمان بەسەر خانوو ڕائەنگاوت
ڕائەنگاوتن
[[ڕا (پبف.) + ئەنگاوتن]]
(مست. مت.) درێژ کردنەوەی: پەت، تەناف، گوریس، تەل و... لە نێوان دوو یا چەند کۆڵەکەی چەقاو یا سینگی داکوتراو یا هەر شتێکی تری لەم بابەتە. خێرا تەنافەکە ڕانگێوە (ڕائەنگیوە) و جلەکان هەڵخە، هێشتا تەلی کارەبایان بۆ گەڕەکی ئێمە ڕانەنگاوتووە. تێبــ.- بۆ تەلی کارەبا و تەلەفۆن و... ڕاکێشان (کعر.) و کێشان (کئێر.) دەکوترێ کە لە فارسی و عەرەبی ڕا تەرجەمە کراوە، بە لای منەوە (ڕانگاوتن) زۆر لە گوێنترە تا کێشان یا ڕاکێشان.
ڕائەنگاوتن
ڕایەڵکردنی تەناف و بەن و چتی تر
ڕائەنگاوتە
ڕایەڵکراو
ڕابارتن
گذرانیدن
ڕابارتن
(باک.): ڕابوواردن، ڕابێرە