تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕای
(لو.): بۆ ، لۆ ، (باک.): یەکێتی، نیشان، پارێزگاری.-کردن: نیشاندان.ڕا، بیر وڕا
ڕای
صَریمَة، عَزِیمَة، عَقیدَة، رَأی.
ڕای
ڕا.[بیروبۆچوون]
ڕای
رای، سمراد، نَمشته، اندیشه، سگال، نیرنود، پندار، پنداره.
ڕای مەزن
متکبّر
خود را برتر از دیگران دانستن
ڕای مەزن
لەخۆبایی
خۆ لە خەڵک بە زیاتر زان
ڕای گشتی
پەرچەکرداری زۆربەی خەڵک لە بەرانبەر ئەو بابەت و ڕووداوانەی کە لە کۆمەڵگەدا زۆر گرینگن یان لانێکەم زۆرینەی خەڵک بە گرینگی دەزانن. ڕای گشتی، بیروبۆچوون و هەڵسەنگاندنی هاوبەشی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لەمەڕ بابەتێکی جێگای سەرنجی گشتی کە لە کاتێکی دیاریکراو لەنێوان زۆرینەی جەماوەردا بەرجەستە بووبێت. ڕای گشتی، دەنگدانەوەی ڕەهەندی کۆمەڵایەتی مرۆڤە کە دەتوانێ لە پرۆسەی گۆڕانی بارودۆخەکان کاریگەریی دابنێت. پێشینەی ئاگەداربوون لە ڕای گشتی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییەکانی جۆرج گالۆپ لە ساڵانی1930 لە ئەمریکا. لەم وەڵاتەدا زیاد لە هەموو وەڵاتێکی دیکەی جیهان، هەوڵ دەدرێت لە ڕای گشتی ئاگەدار بن.
ئێستە ڕای گشتی لە زۆربەی وەڵاتان بەهای پێ دەدرێت و بۆتە کانگایەکی ڕاستەقینەی دەسەڵات و ڕێژەی گرینگی پێدان بەم بابەتە پەیوەستە بە ئاستی گەشەسەندن و پەروەردەی سیاسی کۆمەڵگە.
ئەو دامودەزگەیانەی کە لەسەر ڕای گشتی دەور دەبینن بریتین لە: کتێب، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و تەلەفیزیون و ئامێری نوێی ئەنتەرنێت. بەم بۆنەوە دەوڵەتەکان هەوڵ ئەدەن بە کەڵکوەرگرتن لەم ئامێرانە و بەرنامەی سەتەلایت (مانگی دەسکرد) و تەلەفیزیۆن، سەرنجی ڕای گشتی بەرەو لای خۆیان ڕاکێشن. لە زۆربەی وەڵاتان لە گەرمەی هەڵبژاردنەکاندا هەندێ دامودەزگەی ڕاوەرگرتن هەیە کە زۆرجار بە دروستکەری ڕای گشتی لە قەڵەم دەدرێن. بۆ وێنە لەو کاتانەدا ڕادەگەیەنن کە فڵانە پاڵێوراو 70% دەنگەکانی جەماوەر بەدەست دەهێنێ کە ئەمە ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر ڕای گشتی و پێگەی ئەو پاڵێوراوە لەناو خەڵکدا بەهێز دەکات.
ئەم زاراوە لە زۆربەی وەڵاتان بەکار دێت و مانای بیروڕا و بۆچوونی خەڵکە دەربارەی بابەتێکی تایبەت. هەڵبەت بۆچوونی زۆربەی خەڵک دەربارەی بابەتەکان هەمیشە هەقیقی و بێخەوش دەرناچێ چوونکە لە ڕاوەرگرتنەکاندا بیروڕای هەموو خەڵک چ خەڵکانی ڕووناکبیر و خوێندەوار و چ خەڵکانی ساکار و نەخوێندەوار بە یەک چاو سەیر دەکرێن. لە لایەکی دیکەوە چونکە زۆربەی خەڵک زانیاری تێروتەسەلیان لەمەڕ بابەتە جۆراوجورەکان نییە و لەژێر کاریگەریی هەست و سۆزدا بڕیار دەدەن، هەر بۆیە زۆرجار دەرەنجامەکانی ڕای گشتی بە ڕاست دەرناچێ.
ڕای گشتی
Public Opinion
هام ڕایی
ڕەفیقانی لە سەفەردا
شەریکی لە بیر و ڕادا
هام ڕایی
همراهی
هم عقیده بودن
ڕایاخ
(کە.): ڕایەخ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕایاخ
ڕایت(ڕایەت)
پارچه خاکێکی کوردستانه لە باکووڕی نسیبینێیه چەند گوندێک و ئاوایێکیشی تێدایه
ڕایج
رائِج، نافِق.
ڕایج
(کە.): بێهێز، بەرنەگر، چتی خراپ و ناپەسند: زیوەکە یا کرەکه ڕایجه
ڕایج
ڕەواجدار، برەدار، خوەش برەو.[کاڵایەک کە کڕیاری زۆرە.]
ڕایج
نَماک، سَره، رَوان، رَوا.
ڕایج
ئەو پارەی کە وەردەگیرێ
ماڵێ کە کڕیاری زۆرە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕایخ