تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕام
گیاندارێکە کە هۆگری شتێک بووبێ
ڕام
رام، دست آموز، آمُخته، آموخته.
ڕام
گورۆ، لینی.[دەسەمۆ، کەوی]
ڕام
رَؤوم، مُستَنأنِس، اَنِف، خاشِع، خاضِع، مَألوف، ذَلول، مُذَلَّل، مُطیع، مُسَخَّرَ.
ڕام
محاڵ و پارچه خاکێکی کوردانه له ووڵاتی فارساندا وەکو ڕامهۆرمز، ڕام ئەحمەد. (ئەردە): گووروو، دەسته مۆ، خەڕۆ ، کەوی، ڕاهاتوو، ئۆگر، هۆگر، ملکەچ، کەمۆ، خوولین. – بوون: کەوی بوون ، ڕاهاتن، خووگرتن. – کردن: کەوی کردن، دەستەمۆکردن، ڕاهێنان، لێنی کردن
ڕام بووگ
ڕام بوو
ڕام کردن
رام کردن، آرام کردن، آمُخته کردن، آموخته کردن، دست آموز کردن.
ڕام کردن
گورۆکردن، لینی کردن، ئارام کردن، هێدی کردن، نەرم کردن.[دەسەمۆکردن، کەوی کردن]
ڕام کردن
اِرآم، اِیناس، تأنیس، اِخشاع، اِخضاع، تألیف، تَذلیل، تَصخیر.
ڕاماڵکردن
ڕاپێچکردنی قوڕ و لیته و ڕادانی له سەر زەوی، ڕافڕاندنی گیاندار
بۆن و به ڕامه
«نت.»، «کعر.» بۆنێکی لە شتێک هەڵدەستێ و به دەوروبەری خۆیدا بڵاو دەبێتەوه: بەیانی چوونیه باغی مکایلی بۆن و بەرامەی گوڵان بە دەمار دەڕۆییی. بۆن و بە رامەی پڵاوی سەدری هەموو کووچە و کۆڵانی پڕ کردووه.*«مک.» بۆن و بەرام. «سن.» بۆ بەرامه، بەرامە. تێبــ.ینی: آ» لەم وشەیەشدا مەبەست له کەرتی «بۆن» وەکوو «بەئۆزه» ی ئاوێستایی هەر بۆنی خۆشه. ب» کەرتی «بەرامه» بەڕای من له پێشدا «ڤەراما» بوبێ که له «ڤەر» ی پەهلەوی بە مانای (بۆ لای سەرەوە) و (ئامای) ئێستای هەورامی بە مانای (هات) پێکهاتووه و مانای وشەکه بەتێکڕاییی دەبێته: بۆنێکی له شتێک بۆ لای سەرەوه دێت. بۆنێکی له شتێ هەڵدەستێ.
سیاسەت/ ڕامیاریی
سیاسەت/ ڕامیاریی
ئەم زاراوە لە زمانی فرەنسی لە ڕیشەی politique وەرگیراوە کە ئەویش لە ڕیشەی یۆنانی politikos و ڕیشەی polis بە مانای شار وەرگیراوە. لەو سەردەمەدا politikos بە واتای «هونەر و هەڵسوکەوتی حکوومەت لە وەڵات» یان دەوڵەت ـــ شارەکانی یۆنان لێک دراوەتەوە.
سیاسەت بە گشتی بریتییە لە ستراتیجی یان مێتۆد و ڕێبازێک بۆ بەڕێوەبردن یان باشتر بەڕێوەچوونی هەر کارێک چ کارێکی شەخسی بێت چ کۆمەڵایەتی. بەڵام مانایەکی تایبەتیش بۆ ئەم زاراوە لێکدراوەتەوە کە ئەویش بریتییە لە لێکدانەوە و توێژینەوەی ڕەهەندە سیاسیەکانی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان. بۆ نمونە دەسەڵات، دەوڵەت، ڕەفتاری سیاسی، بڕیاردانی سیاسی و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی.
سیاسەت بە یەکێک لە کۆنترین بەشەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێ و کتێبی «کۆماری» پلاتۆ، یەکەم بەرهەمە کە لەم بارەوە نووسراوە و تێیدا باس لە چۆنیەتی حکوومەتی شارەکانی یۆنانی کۆن دەکات. لەم کتێبەدا پلاتۆ حکوومەتی نوخبەکان پێشنیاز دەکات. پاش پلاتۆ، ئەرەستۆ توێژینەوەیەکی قووڵتری لەمەڕ زانستی سیاسەت و شێوازی حکوومەت کردووە کە نووسینەکانی ئەو لەو بوارەدا بنچینەی زانستی ڕامیاری لە قەڵەم دەدرێن. دواتر لە سەردەمی ڕێنسانس، نیکۆلۆ ماکیاڤیلی نووسەر و سیاسەتمەداری ئیتالی کتێبێکی بە ناوی «میر» نووسیوە کە تێیدا شێوازەکانی حکوومەتکردنی ڕاڤە کردووە. (بڕوانە ماکیاڤیلیزم) ئەم کتێبە بووە هۆی ئەوە کە زۆربەی پادشایان و دەسەڵاتدارانی سەدەی هەژدە لە ئەورووپا پەیڕەوی بیر و بۆچوونەکانی بکەن.
بەڵام پێشینەی هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی سیاسەت وەک زانستێک، دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی پۆزەتیڤیزمی ئاگۆست کۆنت (1798ـــ 1857) لە سەدەی نۆزدە. پۆزەتیڤیستەکان، پێشکەوتنی زانستە سرووشتییەکانیان بە دەرەنجامی ملنەدان بە کۆت و بەندە میتافیزیکیەکان دەزانی و خوازیاری بەکارهێنانی مێتۆدەکانی زانستی سرووشتی بوون لە توێژینەوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکاندا. بەم بۆنەوە کۆنت لە کتێبەکەی خۆی بە ناوی «زانستی سیاسەت» ئەم ڕاستییەی سەلماندووە کە زانستی سیاسەت بە بەراوردکردن لەگەڵ زانستی فیزیا، زانستی فیزیای کۆمەڵایەتی لە ئەژمار دێت و بە هەمان شێوەی فیزیا لەگەڵ دیاردەگەلی دینامیک و ستاتیک سەروکاری هەیە.
زانستی سیاسەت بە دوو چەمک دابەش کراوە: یەکەم، بە مانای سیستەمی سیاسی یا حکوومەت و دەزگە حوکومییەکان و سیاسەتی ڕاپەڕاندن و شێوەی دەسەڵاتداریەتی و ئیدارەی کۆمەڵگەیە. دووهەم، زانستێک کە لەگەڵ بونیادە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەکانی دەزگە حوکومییەکان، زەمینە کۆمەڵایەتییەکانی دەسەڵاتی سیاسی و هێز بە مانای گشتی، مان و نەمانی حکوومەتەکان، پێوەندی نێوان دەوڵەتان و فەلسەفەی سیاسی، پێوەندی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ ژیانی سیاسی و کەلتووری سیاسی و ئابووری و مێژووی سیاسی و … سەروکاری هەیە.
سیاسەت و گۆڕانکارییە سیاسییەکان لە سەر هەموو ژیانی مرۆڤایەتی کاریگەری دادەنێت. چونکە جاری وا هەیە بڕیارێکی نابەجێی سیاسی دەبێتە هۆی بەرپابوونی شەڕ و پێکدادان یا شۆڕش و کۆدەتا کە ئەمانەش هەموو بەستێنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و ئایینی و فیکرییەکان تووشی وەرچەرخان دەکات. ئەگەرچی هەندێ لە نووسەران چەقی توێژینەوەکانی زانستی سیاسەت بە دەوڵەت یان حکوومەت لە قەڵەم دەدەن بەڵام هەندێکی دیکە لە سەر ئەم بڕوایەن کە سیاسەت، سەنتەر و ناوەندێکی تاقانەی نییە چونکە وەک زۆربەی زانستەکانی دیکە زانستێکی فرەناوەندە. دیاریکردنی بابەتی ناوەندی وەک بابەتی سەرەکی زانستی سیاسەت، دەگەڕێتەوە بۆ حەز و تاسەی زانایانی سیاسی و کێشە گرنگەکانی سەردەم و کاریگەریی زانستەکانی دەوروبەر.
ڕامال
تار، تارەدووا، تەرەووا، ڕاپێچ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕامان
بێدەنگبوون و بیرکردنەوە لە شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕامان
ڕامان
الاستغراق
ڕامان
Absorption
ڕامان
هێنانه پێش چاو، پۆنجین، ئەندێشه کردن، بیرکردنەوه له چتێک، بیرلێکردنەوه. تەماشاکردن. بیر
ڕاماندن
کەسێکی خستنە ئەندیشه و بیر کردنەوه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕاماو
کەسێکە کە بێ دەنگ بووبێ و بیر لە شتێک بکاتەوە
ڕاماو
دەبیرەوە چووگ
سەرگەردان
ڕاماو
تەماشاکار، سەرەنج دەر، بیرکەرەوه، کەسێکەبێ دەنگ بوونێ و بیر له چتێک بکاتەوه
ڕاماڵ
ڕاماڵ
تار، تارەدوا، تەرەدوا.[تاراندن، تەرە کردن، شوێنکەوتن بۆ گرتن.]