تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەرچینە
قەرتاڵە٬ تریان
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
قانون اساسی
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
Constitutional law
دەستووری بنچینەیی+یاسای بنەڕەتی
دەستووری بنچینەیی بریتییە لە بەڵگەنامەیەکی بناخەیی و بنچینەیی کە لە وەڵاتێکدا سروشتی دەسەڵات و ئەرک و مافەکانی شارۆمەندان دەست نیشان دەکات. دەستوور، شێوازی حکوومەتکردن یا ڕاگواستنی دەسەڵاتە. واتە کۆمەڵە ڕێسایەک کە توانێیی و ڕەفتاری هێزەکانی سەر بە دەوڵەت و مافە سەرەکییەکانی تاک و بەشداری شارۆمەندان لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەڕێگەی دەنگدان بە نوێنەرانی خۆیان، دەست نیشان دەکات. لە پێناسەیەکی دیکەدا دەستووری بنچینەیی بریتییەلە کۆمەڵێ یاسا کە پێوەندی و چۆنیەتی هەڵسوکەوتی نێوان دەسەڵاتداران و شارۆمەندانی وەڵاتێک دیاری دەکات. دەستووری بنچینەیی لەو وەڵاتانەی کە بنەمایەکی دیموکراسییان هەبێ، لە لایەن کۆمەڵێ نوخبەی سیاسی کە بەپێی هەڵبژاردن لە «ئەنجومەنی دەستوور» یەک دەگرنەوە دەنووسرێ و دواتر بۆ پەسندکردنی جەماوەر دە��رێتە ڕیفراندۆمی دەستووری بنچینەیی (بڕوانە ڕاپرسی). دەستووری بنچینەیی، تاکە سەرچاوەی یاسادانان لە ئەژمار دێت لە هەموو بوارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و کەلتووری کۆمەڵگەدا.
ئەرەستۆ، دەستووری بنچینەیی بە کۆمەڵێک ئەرک و کرداری وەڵاتێک دەزانێت کە چۆنییەتی دابەشکردنەکەی لە لایەن ئەو دەستوورەوە دیاری دەکرێت و دەسەڵاتی حاکمییەت و ناوەڕۆکی ئەو ئامانجانەی کە دەبێ خەڵکی وەڵاتێک پێی بگەن، دەستنیشان دەکرێت. دەستووری بنچینەیی لە بەستێنی سیاسیدا لەو کاتەوە زەق بۆوە کە سەرچاوەی دەسەڵات لە شازادەیەکەوە گەڕایەوە بۆ خەڵک و بەم دەرکەوتە، ئیدی پاشا و میران، وەکوو «خاوەن دەسەڵات» لەئەژمار نەهاتن بەڵکوو وەکوو دەسەڵاتدارانێک لە قەڵەم دران کە هێز و دەسەڵاتەکەیان لە دەستوورەوە سەرچاوە دەگرێت.
دەستووری بنچینەیی ئەورووپا: بڕوانە پەیمانی ماستریخت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەسەچینە
سەبەتولکەیەکی دەسکدارە میوەی تێ دەکردرێ
دەسەچینە
سَبَد. (سبد دسته دار)
دەسەچینە
قەرتاڵە (سەبەتەی دەستەدار.)
دەسەچینە
ثوج، سَلَّة، مَقطَف، قَرطَل، کَثنَة، حامِلَة، قُفَّة.
دەسەچینە
دەستەچینە،قەرتاڵەیێکیچکۆلەیە میوەی تێدەکرێ و دەسکی هەیە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شاەچینی
[ا.مر ]
(شاەچینی - șah înî)
شیلەی گیا¬یەکه چین دەڕوێ و بۆ دەرمان بەکار دێ.
محامچینین
(موک.): (کۆ.): ماچەنکێ٬ جوورە قومارێکی جگێنییە بە پتەی لێ دەدەن
مریشکەچینی
چیین و ما چیین٬ مامرە چیینی