تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەتپەتی
ضماد خمیر
کنایه از بمبول درآوردن
پەتپەتی
تیمارو پێچانی برین. دەردەسەری، چەرمەسەری ، کەتن
پەتپەتی پێ کردن
به سر دوانیدن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەتپەتی پێکردن
بریتییە لە دەردی سەری و چەرمەسەرێ دانی یەکێک
پەتپەتی پێکردن
دەردەسەری و چەرمەسەری دانی یەکێک
پەتپەتێن
ئازار، چەرمەسەری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەتک
پارچە پەتێکی بادراوی ئەستوورە
سەرچاوە: نالی
پەتک
ئەو بەنەی بەڕە و جەواڵی لێ دروست ئەکەن.

شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی؟!
کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا؟!
پەتک
پەتە، پەت، پەلەتک. پەت یا گوریسێکە لە کۆنە گوریس و جەواڵ و لبادو ئیتر دروستدەکرێ دووای ئەوەی، کە لە ئاوێدا خووسان و کوتران و شێکرانەوه و بەدارانەوە کرانە بەن
پەتک پەتکانێ
گەمەیەکی کچانە
پەتکراو
کەمانکێشراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەتکردن
پەت خستنە ملی گیاندارێک و ڕاکێشانی
پەتکردن
گوریس دەمل خستن
برێتی لە هێنان و ڕاکێشانی بە سوکایەتی
پەتکردن
پەت لە ئەستۆی ماڵات و سەگ کردن. بەستنەوەو ڕاکێشانی، هێنانە ژێردەست، خستنە ژێر فەرمانەوە