تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێتووگە
گیایەکە دەکرێت بە گزرە بۆ ئاژاڵان بۆنی خۆشەو گوڵێکی سپی هەیە
پێتوکە
گیایەکە دەکرێتە گزرە
پێتک(ئەردە)
جیازی بووکان. کووخێکە بە چرپی و پووشوو پەڵاشی دروستکەن. (باک) شەمچە، لێخرێنە، شخارتە
پێتی(باک)
ئاگرو هاڵاوەکەیەتی
پێتێ(باک)
بڵێسەی ئاووری
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێتەتە
دوو تەختەیە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی دەخاتە سەر و بەرز و نزمی دەکاتەوە
پێتەتە(شار)
مرازێکی جۆڵاییە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی لێدەنێ و بەرزو نزمی دەکاتەوە
پێتەخت
ناوەندی حکوومەتی هەر وەڵاتێک کە تێیدا پادشا یان سەرۆککۆمار یان تاقمی دەسەڵاتدار نیشتەجێ بن و هەموو کاروباری ئیداری و سیاسی وەڵات لەوێ بە ئەنجام بگات. لە هەندێ لە وەڵاتان کاروباری سیاسی تەنیا لە یەک شار جێبەجێ ناکرێت و لە یەک کاتدا خاوەنی چەند پاتەختن. بۆ وێنە وەڵاتی هۆڵەندا کە ئامستردام، شوێنی نیشتەجێبوونی پادشایە و بنکەی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە شاری لاها یە.
پێتەر
لە پێشوودا نێوی خوڵای هەرە گەورەترین بووە. پاتێر
پێتەرەڕەش
گەمەی کارتە