تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پێکمانەوە
لە وەڵامی جەژنە پیرۆزەی خەڵکیدا بەکار دەبرێواتە جەژنەی هەردووک لامان پیرۆزبێت
پێکنای(هەورا)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێکهاتن
جێبەجێبوونی شتێک
پێکهاتن
پێکهاتن + ڕۆنان
زاراوەی فۆرماسیۆن لە وشەیform بە واتای شێواز و داڕشتن وەرگیراوە. فۆرماسیۆن بە واتای پێکهاتن و ڕۆنان هاتووە و لە بواری سیاسیدا بۆ پێکهاتە و شێوازبەندی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری ژیانی مرۆیی بەکار دێت. مەبەست، سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەکانە کە لە مێژوویەکی دیاریکراودا بیچم دەبەستێ و دێتە دی. (بڕوانە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ـــ ئابووری).
پێکهاتن + ڕۆنان
فورماسیون + صورت بندی
پێکهاتوو
ڕێککەوتوو، دروستبوو، ئاشت
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ــ ئابووری بریتییە لە سیستەمی ئابووری دیاریکراوی مێژوویی و سەرخان*ی تایبەت بەو پێکهاتە. لە زاراوەی مارکسییەکاندا لە مێژووی مرۆڤ پێنج پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ــ ئابووری بەرچاو دەکەوێ کە بریتین لە: کۆمۆنی سەرەتایی، کۆیلەداری، فیۆدالیزم، سەرمایەداری و کۆمۆنیزم. هەرکام لەم پێکهاتانە، لە بواری چۆنییەتی سەرهەڵدان و فراژووتنیان خاوەنی یاسای تایبەت بە خۆیانن. لە هەمان کاتدا یاسایەکی گشتیش لە ئارادایە کە لە هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتی ـــ ئابوورییەکاندا دەور دەبینێت.
هەریەک لەم قۆناخانە پێکهاتەیەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی تایبەت بە خویان هەبووە. لە ڕاستیدا گۆڕینی پێکهاتەیەک بۆ پێکهاتەیەکی دیکە بەهۆی ئەو ناکۆکییانەوە بوو کە لە کۆمەڵگەی پێشوودا سەریانهەڵداوە و بوونەتە هۆی ئامادەبوونی پێکهاتەیەکی دیکە. بۆ نموونە سەردەمی کۆیلەداری بەهۆی ئەو ململانێ و ناکۆکییانەوە بوو کە لەناو ئەو پێکهاتەدا هەبوون. ئەمەش بووە هۆی لێکهەڵوەشانەوەی ئەو پێکهاتە و فیۆدالیزم، وەک پێکهاتەیەکی نوێ جێی گرتەوە. بەم پێیە لە هەر سەردەمێکدا پێوەندی نوێی بەرهەمهێنان و شێوازێکی نوێی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەقامگیر دەبێ و فۆڕمێکی تازە لە کۆمەڵگەدا دروست دەبێ .
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
ئابووری صورت بندی اجتماعی ـ اقتصادی
پێکهاتەی کۆمەڵایەتی
Socio-Economic Formation
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێکهانین
جێبەجێکردنی شتێک
پێکهانین
پێکهێنان، جێبەجێکردنی کارو بارێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پێکهێنان
پێکهێنان
پێکهێنانەوە