تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاوان
قرغ، مکان انحصاری
پاوان
قەدەغە، قوڕغ، مێرگ یا باغی تایبەتی کەسێک نەتوانێ سەربەخۆ بچێ تێ لە باغچەی ساوای پاوانی سینە، پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە «هەژار»
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
فراگیرندگی + توتالیتاریسم
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
تۆتالیتاریزم + پاوانخوازی
ئەم زاراوە لە ڕیشەی لاتینی (totus) بە مانای «گشت» وەرگیراوە. بەو ڕێباز و ئەندێشە سیاسی و ئایینی و ئەخلاقییانە دەگوترێ کە هیچ سنوورێک لەنێوان ژیانی کۆمەڵایەتی و ژیانی تاکەکەسی قاییل نابێت و بۆی هەیە تەواوی کەلێن و قوژبنی ژیانی خەڵک بپشکنێ و دەستی تێوەربدات. هەڵبەت ئەوە لە بیر نەکەین کە پاوانخوازی، لە خۆیدا ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەت نییە بەڵکوو تایبەتمەندی ئایدیۆلۆجیکی سیستەمگەلێکی وەک کۆمۆنیزم و فاشیزم و نازیسم لە ئەژمار دێت.
تۆتالیتاریزم، یەکەم جار لە دوای ساڵی 1923، واتە ئەو ساڵەی کە مۆسۆلینی لە ئیتالیا دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، بۆ ناوبردەکردنی ئەو سیستەمە کۆمەڵایەتی و سیاسییەی کە دەیویست لەم وەڵاتەدا پیادەی بکات بە کار براوە و پاشان دەماودەم بڵاو بۆتەوە.
بەگشتی ئەو ڕژێمانەی کە هەڵگری خەسڵەتی تۆتالیتەرین، ئەم تایبەتمەندییانە لەخۆ دەگرن:
1ــ کۆنتڕۆڵی دەوڵەت بە سەر هەموو کاروبارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
2ــ پاوانکردنی دەسەڵاتی سیاسی بە دەستی حیزبی دەسەڵاتدار.
3ــ لابردنی هەموو جۆرە شێوازێکی چاودێریی دیموکراتی لە کۆمەڵگەدا.
4ــ پەنابردن بە تیرۆر بۆ سەرکوتکردنی هەر چەشنە نەیارییەک.
5ــ قۆرخکردنی حیزب و دەوڵەت لە لایەن تاکە کەسێکەوە.
6ــ هەوڵدان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەیەک بە پێوانەکانی ئایدیۆلۆجی حیزبی دەسەڵاتدار.
7ــ خستنەگەڕی هەموو هێزەکانی کۆمەڵگە لە پێناو ئامانجەکانی حیزب و دەوڵەت و ئیفلیجکردنی سەربەخۆیی تاکەکەسی.
پاواندا
پاموور، پاموورە. خڕخاڵ، چتێکی زەنگوڵەدارە لە زێڕ یا زیو دەکرێتە پێی منداڵان بۆ جووانی
پاواندار(باد)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاوانە
شتێکی زەنگوڵەدارە لە زێڕ یا لە زیو دەکرێتە پێی منداڵ بۆ جوانی
سەرچاوە: نالی
پاوانە
خشڵێکی زێڕە ژنان ئەیکەنە پێ.

لە جێی پاوانە و گەردنلغی داناوە زولفەینی
کە وەک ئەژدەر لە پێ و گەردنی ئاڵاوە زولفەینی