تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خومەشوێنە
خم شێوێن
خووێت
(باک.): ئێلێکی کوردە لە ژوورووی بتلیسێ وەیە
خووێدار
(ئەردە.): خاوەند، چتی جووانی دڵگر.-ی: خاوەندێتی
خووێدان
نمەکدان،(باک.) خووێ دانک، ئامانێکی گەرە یا گچکەیە، کە خووێی تێدەکرێ. (هەورا.)ک مەکدان، خووێرێژگە،تاتە بەرد یا تەختە یا سینی و چتێکی پانە خووێی لە سەر ڕۆدەکەن بۆ ئاژاڵان لە زستانێدا
خووێدانکە
خیدانکە، کیسە و توورەکەی خووێیە
خووێدانە
خووێر
(باک.): بەجنە خووێر ، ناوی کۆنە شارێکی کوردانە لە ناو (هەڤێر.) کاندا و لە ژووری باژێری نوسەیبین ، ئێلی بە جنەوی، بەشتەوی، با جنی ، لەوناوەدابوو
خووێرانگ
(باک.): بەرد یا تەختەیە ، کە خووێی بۆ ئاژاڵ و ووڵاخان لە سەر ڕۆدەکرێ ، خووێڕیز
خووێرک
(ڕەدا.): کەرکۆڵ ، گیایەکە کۆلکەکەی کارگی خوواردنێ دێنێ ، (باد.)مۆرانە
خووێریز
(شا.، موک.): (باک.) خووێرانگ ، بەردی پانە یا تەختەیەکە خووێی بۆ ماڵاتان لەسەر ڕۆدەکرێ
خووێرێژگە
چەند بەردێکی پان یا تەختەیە کە بۆ ئاژاڵ و ماڵاتان خووێی لەسەر ڕۆدەکرێ، لە بەهارێدا . خووێدان
خووێزا
(ئەردە.): خوشکەزا
خووێس
(باد.): زوقم، خووس
خووێسار
شووێنێکە زوقم و خووسی زۆر لێ کەوتبێ
خووێسار
(دەر.): خووس، زووقم
خووێسک
(باک.): سەهۆڵی سپی
خووێسە
(ئەردە.): خووس، زوقم
خووێش
(هەورا.، جا.): کەس ، خزم، کەس و کار ، وابەسە،
خووێشایەتی
خووێشک
خوشک،(ئەردە.) خووەیشک، هاوشیر