تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شێلوێ
ئاوی شێلوو، شێلۆ، شیلی.
شەتڵی ئاوێ
لە ئاو هەڵکێشران.
شەوێ (هەوراو.)
فەلەخووێ
جووتبەندە٬جووتێر٬ دەشتەوار. کەسێکە ئازابێ لە کاراندا نەترسێ
قەننەی ئاوێ
لیبرالیزمی نوێ
لایەنگرییەکی نوێ لە ئەندێشەی سیاسی و ئابووری ڕۆژئاوایە کە لە دەیەی 1960 بە ئاوێتەکردنی ڕێبازی سیاسی لیبرالی و گەشەی ئابووری هاتە ئاراوە. لیبرالیزمی نوێ لە ڕاستیدا بەرتەکێک بوو لە بەرانبەر سەرهەڵدانی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی کە لە پاش قەیرانی نێوان دوو شەڕی گەورەی جیهانی، بە تایبەت لە دوای شەڕی دووهەمی جیهانی هاتە ئاراوە. لیبرالیزمی نوێ زەمینەی فیکری سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی هەندێ لە وەڵاتانی ڕۆژاوایی بە دژی پێکهاتەی دەوڵەتی خۆشگوزەرانی و دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابووری و سۆشیالیزمی حیزبە کرێکارییەکان لە سیستەمی سەرمایەداری پێکهێنا. ئەم قوتابخانە ئەگەرچی لە بابەت ژێرخانی فیکرییەوە لە ناواخنی بزاوتی فیکری لیبرالیزمی کۆندا جێگیردەبێت بەڵام لە هەندێ لایەنەوە بیرۆکەیەکی نوێ لە ئەژمار دێت.
لیبرالیزمی نوێ، لە بەستێنی ئەندێشەی سیاسیدا لە بەرانبەر پەرەپێدان بە دامودەزگەی دەوڵەت ڕاوەستاوە و هەندێ لە ئاواتەکانی لیبرالیزمی کلاسیکی لەمەڕ سنووردارکردنی ڕەخنەکردنی دەوڵەت هێناوەتەدی. ئەم ڕێبازە خوازیاری کەمکردنەوەی خەرج وبەرجی دەوڵەتە بۆ دابەزینی ڕێژەی هەڵامسان چونکە لەم ڕوانگەوە هەڵامسان دوژمنی سەرەکی لە ئەژمار دێت. لایەنگرانی ئەم ڕێبازە بەرانبەر دەستێوەردانی دەوڵەت لە ئابوور و کاروباری کۆمەڵگەدا بەتوندی ڕەخنە ئەگرن و هەندێ بیرۆکەی نوێباویان لەمەڕ ئازادی تاکەکەس و کەمکردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت تا نزمترین ئاستی گونجاو و پێداچوونەوە بە ئەرکە سوننەتییەکانی حکوومەتدا ئاڕاستە کردووە.
لە منت کەوێ
بۆ هاندان سوپاست دەکەم٬ ئافەرین
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەوێ
وتەیەکە ئاماژەی پێ دەکرێ بۆ شوێنێکی دوور
لەوێ
لەمێ، لە جێگەکە