تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تیراوێ
برینێکی زۆر پیسە چاکبوونەوەی نییە ئەگەر ساڕێژیش ببێ هەر هەڵدەداتەوە
تیراوێ
نەتینوەتی، گەش وشەق ولەسیسی بەدور
تیراوێ
کولکێکی پیسی بێ گرێیە لەسەر ئێسک و یا لەنێو گەروو دێت و چابوونەوەی بۆ نیە، تیراوە، کە ساڕێژیش بێ هەر هەڵدەداتەوە. ئاوارەی مێخەک(جەوهەری قەنەفڵ)ی لەنێو برینی تیراوێ بکرێ تا چەندین جاران دووایە تا چەند مانگێکی وازی لێ دەهێنرێ ئێسکی ڕزیوی لێ جووێ دەبێتەوەو دەبێ دەربهێنرێ
تیروێ
درختچەایست جنگلی
تیسووێ
(خۆ) تێسوو، دۆری. گیایەکە بڵندە نێرتکەکەی پاک کرێ و بخوورێ بۆ زگ ئێشە زۆر باشە، سەری نێرتکەکەی جەوی دەردەکات لەگەڵ قەندی بە کوتراوی بە برینان وەرکرێ زۆر باشەو گۆشتەزوونەی دێنێتەوە، بنەکەشی بە کوتراوی دەبێتە ئەسپۆن
تێرخووێ
چێشت و چتێکی ترە، کە خووێی تەواوێک تێکرابێ
تێرخوێ
چێشتی نیوەسوێر
تێرووێ(پیرا)
دارێکی کێوییە، لەکاتی هەنگووین کردنی هەنگاندا بەرێکی کەمێک سوورو درێژووکە دێنێ و ناخورێ
تێسووێ
تێسوو، تۆوسی، گیایەکی دڕکدارە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تەشوێ
ئاسنێکی مۆدەداری دەمپانی تیژی کلک دارینە داری پێ دەتاشرێ