تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەساوێژ
دست انداز، جَست و خیز. (دست انداختن اسب مثلاً.)
دەساوێژ
رُستی، دَست رَس، پُرسَت.
دەساوێژ
گلوگوێز، هەڵمەت.[پەلامار، هێرش (وەک: چەپۆکانی ئەسپ.)]
دەساوێژ
دەسپەرژ، وچان، ڕەت، پەردژ، فرسەت، دەسڕەس.[دەرفەت، هەل]
دەساوێژ
حَملَة، وُتُوب. جَودَة.
دەساوێژ
نُهزَة، مَجال، فُرزَة، فُرصَة.
دەساوێژ(ئەردە.)
بوو:واتە هەڵمەتی دامێ،بەهانە،هۆ،بۆنە، ووچان،دەستاوێر،هۆ،بەندیواری.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاوێز
جێگە دەست لە شت بۆ دەست پێوەگرتنی
دەستاوێز
جێگەدەست لەچت بۆ دەست پێگرتنی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەستاوێژ
ماوەی هاویشتنی بەردێک بەدەست
دەستاوێژ
دەستاوێز،بەردئاوێژ،دەست وپەل فڕێدانی ئەسپەلەکاتی غاردانێدا،ئەسپەکە.ی جووانەلەکاتی غاردانێدا،ماوەی هاویژتنی بەردێک بەدەست وەکوودەڵێن لێرەوەتاقوتابخانە دەستاوێژێکە. دەستهاوێژ،سفن،هۆ،ئێوەر،پەلاماربەر،هێرش بەر.ی:پەلاماردان، هێرش بردن.
دەستاوێژی فەرهەنگی
Cultural Artefacts
دەستاوێژی فەرهەنگی. چەمکێکی تایبەتە ڤیگۆتسکی لە «ڕوانگەی جڤاکی - فەرهەنگی» ـدا بەکاری دەهێنێت. ڤیگۆتسکی دەڵێت مرۆڤ دەستاوێژی فەرهەنگی بەکار دەهێنیت بۆ تێگەیشتنی دەوروبەر و هەڵکردن تێیدا. هەر بۆ نموونە مرۆڤ گرێیەک لە دەسماڵەکەی خۆی دەدات بۆ ئەوەی باسێکی تایبەتی لەیاد نەچێت. ئەم دەسماڵ و گرێیە لە دەرەوەی ئەم بەستێن و دۆخە تایبەتە واتایەک نابەخشن، تەنها نێوانسازییەکە بۆ ئەم مرۆڤەی دەسماڵەکەی گرێداوە بەو مەبەستە تایبەتەی خۆی لە خەیاڵیەتی.