تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلوێر لێدان
«مست.، مت.» دەرهێنانی دەنگ له «1- بلوێر» به هەوای مۆسیقا. ئەم کاره به «فووو» پێداکردن و پەنجه بزاوتن و گواستنەوه، لەسەر حەوت کونەکانی «1- بلوێر» جێ به جێ دەبێت.
بلوێر پێچ
[[2-بلوێر_+پێچ «پێچان» ]]
«نت.»، «مک.» پارچه «پەڕۆ» یەکه له لێواری «بلوێر» ی د ەیپێچن تا ناوگەڵی منداڵ ئازار نەدات.
بلوێر ژەن
[[بلوێر+ژه‌ن «ژه‌ندن» ]]
«نت.» کەسێکی بلوێر لێدەدا، کەسێکی بزانێ هەوای جیاجیا ی مۆسیقا بەم ئامرازه لێ بدات.
بناوبوێر
بیماری درونی
بناوبوێر
دەغەزدار، لە دەرووندا ناساز
بووێر
هەڵبووێر، ڕۆژبووێر، هەفتەبووێر، شەوبووێر، ساڵ بووێر
بەجنەخووێر
ناوی شارێکی کۆنی کوردانە لە نێو هەڤێرکادایە، باجنا بەجنەوی، بەشنەوی ئێلێکی کۆنی کوردانە لە مێژوودا باسی وان زۆر کراوە: (ابن الاثیر) دەڵێ(بشنوی)، تاریخ الخمیس و هێندێک مێژوونووسی تر پێی دەڵێن(جن)، (باجن)، (بەجن)، (بەشن)، (بەژن)
تامووێر
تامۆر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاوێر
بەشێک لە قاوە و قاورمە و شتی تر کە بەنۆرەیەک سوور بکرێتەوە یا لە کەشک کە بەجارێک لە سوێنەدا بسووڕێتەوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
تاوێر
تاشەبەردی زۆر گەورە
تاوێر
فندیره. ( «هەتار» بزرک.)
تاوێر
هەتار. [بەردی گەورەی تلێرەوەکراو له شاخەوه.]
تاوێر
تاڤێربە هەمو مانایەک
تمتمان، زەوی ڕەقەن
تاوێر
(موک)_ برێشکە: ئەوەندەیە، کە بە جارێکی لەسەر ساجی ببرژێ یا سوور بکرێتەوە لە دەغڵ و قاوەو ئیتر یا بەشە کەشکێک، کە لە سووێنەدا بسووڕێتەوە. ڕووشە، کارەسات، هەنگامە. تەلەبەرد. گاشە بەرد، تامۆر. (ڕۆژ) تامووێر. گاشە بەردێکە بەزەویدا پان بووبێتەوە._کردنەوە: خلۆر کردنەوە. بەردی تیشانە، کە تەڵاش تەڵاش لێک جووێ دەکرێتەوە، شینکارە. ئەو تەختە بەردهسوورانەیە، کە کانگای هەیە. تاته_: زنجیرە تاوێر. (کە)_ی گۆڕان: کێل. (ئەردە) هەتار، هەتاری گەورە. گاشە بەردێکە، کە لە چیایان خلۆر بێتەوە
تیرۆریزمی کوێر
مەبەست لەم جۆرە تیرۆرە، ئەنجامدانی زنجیرە کردارێکە بۆ پرۆپاگەندە*و هاتوهاوار بە قازانجی گرووپێک یان ڕاکێشانی سەرنج و ڕای گشتی بۆ شتێک. لەبەر ئەوەیکە هیچ پلان و بەرنامەیەکی داڕیژراو لە ئارادا نییە، پێی دەگوترێ تیرۆریزمی کوێر.