تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاینوڕەوەن
[هاتوچۆکەر]
ئاینوڕەوەن
ئوستوڕلاب
[[=یۆنانی: ئاستڕۆلابۆس]]
ئامرازێک بووە، لە زەمانی کۆندا، ئەستێرە ناسەکان بەرزایی ئەستێرانیان لە ئاسۆی شوێنێک پێ دیاری کردووە «تمـ: لاڕووس_٦۴» و بۆ کار وباری تری ئەستێرەناسی بەکارهاتووە «معین: فەرهەنگ. جـ۱_۲٦٦». تێبــ.ینی: چونکوو قەدیم گەلێ ئیش و کار کە ڕووی دەدا، لە ئەستێران دەناسرا و لایان وابوو هەر ئینسانەی تالع و ئەستێرەیەکی هەیە کە چارەڕەشی و بەختەوەری بەستە بە گۆرانی ئەستێرەکەی بووە، بۆیە «ئوستورلاب» کە ئامرازێکی زانستیی ئەو زەمانانە بووە، لای خەڵک بۆتە ئامرازێکی ئەفسانەیی کە چارەنووس و بەسەرهاتی ئینسانان و نهێنییەکانی دنیای پێ دیاری دەکرێ. لە کوردستان هەندێ مەلا بۆ دۆزینەوەی «ئاو» ی ژێر زەوی و هەڵبەستنی بەنداوان و جاری کردنی ئاو کەڵکیان لەم ئامرازە وەرگرتووە. «... وەزیر تەماشای ئوستورلابی کرد و گوتی ئەو کەسەی لێی دەگەڕێن، لە ناو بەحرێکی خوێندا لەسەر کێوێکی زێڕ دانیشتووە...» «چیرۆکی فۆلکلۆری کوردی».
ئوڕووپا
پارچەیێکە لە پێنچ پارچە ووشکانییەکانی سەر زەوی
ئوڕووپایی
دانیشتووانی ئوڕووپا، زمانی ئوڕووپاییان
ئەجووڕێ؟
ئەجووڕێ؟
[بە هەڵدا ئەچێ؟ (پرسیارێکە لە یاری هەلووکێندا بەکار دەهێنرێت و یاریکەری بەرانبەر دەڵێت: "ناجووڕێ. ")]
ئەجووڕێ؟
ئەجووزێ؟ = ئەجووڕێ؟
ئەسپ دووڕەگ
جردە، اکدش.
ئەسپ دووڕەگ
[هەسپی دووتۆمە]
ئەسپ دووڕەگ
محضرم، مجنس.
ئەسپ دووڕەگ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئەشکەمدوڕیدە
شکەمدوڕیدە
ئەشکەمدوڕیدە
شکەمدوڕیدە
ئەوڕاق
[[-عا.: ئەوڕاق (وەرەق)]]
(نا.( ١- گەڵای دار و درەختان. ((مەیلی بکە بە سەوزە درەختانی مەدرەسە)) ((ئەوڕاقیان مقەدەمەیی شینیە یا سوور)) (نالی-مقبل-١٧) ٢- کاغەزی نووسین، کاغەزەکان. ٣- کۆمەڵێ کاغەز کە دەربارەی کەسێ شتێ یا کار و مەسەلەیەک نووسرابن. ئەوڕاقەکانیان ناردوە بۆ بەغدا هێشتا نەهاتۆتەوە. باش چاوەش ئەوڕاقەکانی ئەم کابرایە بێنە.
ئەوڕاقی ئیعتماد
(نت.) تم: ئیعتبارنامە.
ئەوڕوو(فە)
ئەوڕووپا
بڕوانە: ئوڕووپا
ئەوڕووپایی
بڕوانە: ئوڕووپایی
ئەوڕۆ
ئیڕۆ، ئیمڕۆ، ئەمڕۆ،(هەو) هەوڕۆ، ئارۆ