تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕبوون
دەرکەناربوون و گۆشەگیربوونی یەکێک
پەڕبوون
دەرکەناربوون، گۆشەگیربوونی یەکێک
پەڕتووک
پەڕتووک وورەش(هەورا)
پەرتووکفرۆش
پەڕموون(بابا)
لەخۆڕادیتن. لەخۆڕابینین
پەڕموونەوە
هیوای لێ وەشانەوەی چتێکی چاک یا خراپ لە یەکێک: پێی دەپەڕموومەوە یا ناپەڕموومەوە بۆ کردنی ئەو کارە. کۆکردن و سڵەمینەوە لە چتێک؛ فیسارەکەس لە هیچ ناپەڕمووێتەوە
پەڕمووچ
سیس، ژاکاو، گولام پەرموچیە
پەڕوو پووت
پڕووپووش، قانگەلاشک، حاجی دەفەرمووێ: منیش کاتێ دەزانی پێم هەڵەنگووت ئەجەل بای سەرسەرە ئێمەش پەڕووپووت
پەڕووش
چیلکەوچاڵ و خشتوخاڵ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕپووت
جۆرە مراوییەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پەڕپووت
شتی کۆنی بێ هێزی لە یەک بەبوو
پەڕپووت
مرۆڤێکی پەڕپووت و نابووت و چکۆڵەیە، شڕو شڕۆڵ، جووقلی، جوڕڕەپۆتە، شەوخەپیە. مرۆڤۆک. چتی کۆن و ڕزیو. پەرتووکی کۆن و دڕاو و پەڕپەڕ. جوورە مراویێکیشە