تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووسه
[[؟]]
«نا.» شوێنێکی نەدیوه، خۆی لێ حەشار دەدەن تا نەبیندرێن بۆ هەر مەبەستێک بێ. تێبــ.ینی: ئەمەیان زیاتر بۆ نیازی خراپ «شەڕ، دزی،...» و ئەو جۆره کارانەیه له حاڵێکدا «سپیه»، «حەشارگه» و «بنه» که هەر بۆ خۆ تێدا شاردنەوه، تەنیا بۆ ڕاو دەگوترێن.* کەمین.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووسە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووسە
کەڵەمەی جووت (ز)
بووسە
توقف کوتاه
بایست
بخواب
بووسە
پشوودانێکی کورت
بوێستە، ڕاوەستە
بخەوە، بنوە
بووسە(باک)
ئاڵقەیێکە لە ملی گایان دەکرێت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووسەخواردن
بووسەدانانەوه
[[1-بووسه= دانانه‌وه]]
مست. مت.» خۆ شاردنەوەی کەسێ یاکەسانێ له شوێنێکی نەدیو به نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن «لەشەڕا» یا ڕێبوار و کاروانی «بەنیازی ڕووت کردن.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووسەلی
ناوە بۆ جۆرە ترێیەک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووش
بووش
مرادف «باش» است کەبا هم استعمال می شوند، در «باشوبووش» گذشت.
بووش
[(لەگەڵ «باش»دا پێکەوەدێن: باشو بووش.)]
بووشە(هەمە)
سەرچاوە: نالی
بووعەلی سینا
زانا و فەیلەسووفی بەناوبانگی ئیسلام، (٩٨٠ - ١٠٧٣) ، لە بوخارا لەدایک بووە و لە هەمەدان مردووە.

لەکن ئەو جەوهەرە فەردە لە هەیولا نییە باس
لە حیکەم پەروەرییی بوو عەلی سینا نییە باس
بووغ
برک، بووخ، (باک) بووس، هەڵمی گەرماو بیرو ژوورێکییە هەوای پیس بێ
بووغاو(بار)
گیایەکە وەکوو بێژانی وایە لە نێو شاخاندا پنجەو بستێک بڵند دەبێ و زۆر خۆشە
بووغاوە
بووخاوە
بووغوویر(باک)
جوورە گوڵێکە
بووغە(ڕۆژ)
گابووغە، هوولە، (موک) خوولە، گایەکە بزۆزو شەڕفرۆش بێ