تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووتە
بۆ منداڵی شووم و نەگبەت بەکار دەبرێ. لەقەی ووڵاخی یەکسمە بە هەردووک پاشووان، جووتلەقە، لووشکە، جفتە، (کە) جووتکە، ووڵاخێکە، کە دوو شاڕەگ لەنێو چاوانیدا بەرز بووبێتەوە، کە ئەمەش لە نیشانەی چارە ڕەشێتی خاوەندی دەزانن. جوورە پارەیێکی زیوێنی ئێرانێیە، کە بایی دوو قڕانانە، دووقڕانی. دووبەدوو، پێکەوە. دووانە، جمک، دوو گیاندارن، کە بە زگێکی بووبن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتە وەشێن
بریتییە لە ئادەمیزادی قسە تڕن
جووتە وەشێن
برێتییە لە ئادەمیزادی قسەتڕن. ووڵاخێکە جووتە بووەشێنێ
جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەنی(باک)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی وڵاخی یەکسم بەهەردوو پاشووی
جووتەوەشاندن
لووشک هاوێژتن
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی
جووتەی کەوان
دوو برالە، جووتەی کەو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەی سەران
وتەیەکە کە دوو کەسی بێ (تشبیە) دەکرێ کە هەمیشە بەیەکەوە لە جێگایەک حازر بن
جووتەی سەران
برێتی لە دوو هەواڵی هەمیشە پێکەوە
جووتەی سەران
بۆ دوو کەسان بەکار دەبرێ، کە هەمیشە لەیەک جێگا پێکەوە ئامادەبن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
جووتەی هەنجیران
دوو ئەستێرەن لە تەنیشت یەکەوە وەک چزوو وان بۆ چەند ئەستێرەیەک کە لە دووپشک دەچن،حەلێک کە لە ئێواراندا کەوتنە قیبلە ئیتر ئەوە کاتی پێگەیشتنی هەنجیرە