تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابوونە
بەشداربوون لە ڕۆژنامە و گۆڤاردا
ئابوونە
«فەرەنسی»، «نا.» ١- پارەیەکی پێشەکی دەدرێ بە ئیدارەی ڕۆژنامە و گۆڤاران و تا ماوەیەک ڕۆژنامە بۆ خاوەنی پارەکە دەنێرن. ٢- پارەیەکە ئەندامانی «یانە» و «نەقابە» و «پارتی» یەکان مانگانە یا ساڵانە دەیدەن.
ئابڕووبران
«مستـ. متـ.» بێ حورمەت بوونی کەسێک بێ ئەوە «فاعیل» ی کارەکە دیار بێ.
ئابڕووبراو
«نمفـ.، ستـ.» کەسێکی ڕیسوا کرابێ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابڕووبردن
ڕیسواکردن
ئابڕووبردن
رووسیا کردن، ناوزڕاندن
ئابڕووبەرە
ئاوڕووبەر، هۆی ئابڕووچوون
ئابڕووبەرە
[ [ئابڕوو + بەر «لەبردن» +٣- ئە/٢ ]
(سفا.) ١- کەسێکی ببێتە مایەی ڕیسوا بوون، یەکێکی کاری وا بکا شەرەفی یەکێک یا چەند کەسێکی تری پێ بچێ. ٢- کار و کردەوەیەکی پیاو سووک بکا یا عەیبەی بێنێتە سەر.: دایکم! ئەم مناڵە ئابڕووبەرەیە لە چی دەگێڕی، کچێ وەرە دانیشە هەی ئابڕووبەرە!
ئابڕووتکان
ڕووسیابوون، ناوزڕان
ئابڕووتکان
«مستـ.. لا.» تمـ: ئابڕوچوون.
ئابڕووتکاو
«سمفـ.» کەسێکی نامووسی چوو بێ، تووشی سووکی و سەرشۆڕی بوو بێ. □ «ڕۆژی تەرزە، چەندە مینای دڵشکێن و سەرشکێن» «ڕۆژی باران، چەند شڕە، بێ عیسمەت و ئابڕووتکاو» «نالیی: گمـ»
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابڕووچوون
ڕیسوابوون
ئابڕووچوون
«مستـ.. لا.» سووک بوون لە ناو کۆمەڵا، بێ قەدر و حورمەت بوون لەبەر چاوی خەڵک. *ئابڕووتکان.
ئابەنووس
دارێکی ڕەش و سەختە مۆدنەو چتی تری لێ دروست دەکرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاتوون