تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەش چوونەوه سە ربەشان
«کن.» به کەسێک دەگوترێ: «ڕەببی بەشت بچێتەوه سەربەشان» به نیازی ئەوەی ئەو کەسه کەسێکی نزیکی بمرێ و ببێته میراتگری و هێشتا میراتەکە بەش نەکرابێ خۆشی بمرێ و بەشەکەی ئەو بەسەر میراتگرەکانی پێشوودا بەش کرێتەوه.
بەشبوون
دەم کردنەوەی برین، ئاواڵەبوونی زام
پاژ بوون
بەشخووا
بەهرەی خووا، خوداداد. سەرفیترە، زەکات
بەشخوواری
بێ بەشی
بەشقی خووا
بە عیشقی خودا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەشووار
سابوونێکە کە زۆر کەف بکا
بەشوودان
«مست. مت.»، «کعر.، سن.» ١-ژن یا کچێ له پیاوێک مارەکردن. 2- هەڵخەڵەتاندن و تووشی بەڵاکردنی کەسێ.
سەرچاوە: نالی
بەشووش
ڕووخۆش.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
بەشووناڕویین
وەدوو کەوتن، بەشووێندا ڕۆیشتن
بەشی خووا
بەشی خودا، زەکات
بەشەنخووەش(باک)
بەغدووز
کوردێک بووە لەگەڵ دەستەیێکی چوونە لای پێغەمبەری، پێغەمبەر، کە دیتی سامی لێ نیشت لە پێش هەموو کەسێکی لەوی پرسی تۆ چ کەسی؟ بەغدووز گوتی: من گوردم ئەو جار پێغەمبەر بێزو بۆی لێکردو گوتی خوا بکا تەنها لە (شهادە) نەبێ لە هەموو چتێکیدا رێک نەکەون چونکوو ئەگەر ببنە یەک جیهانی وێران دەکەن. ئیتر نازانم ئەو دەنگ و باوە تا چ ڕادەیێکی ڕاستە
بەفتاچوون(ڕۆژ)
بەفرالووگە(هەورا)
بەفره ڵووکه
[[به‌فر/1+ ئه‌ڵ/١+ئووکه]]
«نت.» تم: بەفرە ژیلکه.
بەفریک(سوور)
(باد) زۆزانیک، بەفریکار، بەفر خەرەوە، سیپە، سەهۆڵکار، سەهۆڵدان، سەهۆڵخانە
بەفرە لووکە
بەفراڵووگە، بەفرێکی دەنک ووردە لە تەرزە ووردترە