تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو ئاوکردن
بڕینی ئاو خواردنەوە بەیەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو ئاوکەوتن
نەخۆشکەوتنی یەکێک بەهۆی ئاوی جێگایەکەوە کە تازە بۆی چووبێ و پێی ڕانەهاتبێ
سەرچاوە: نالی
دوو تا
دوولا.

سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دو تایە
هەر پێچشی تایێکی صەد ئاشووبی تیایە
سەرچاوە: نالی
دوو تاو
ئەوەی بە دوو جۆر هۆنرابێتەوە.

بە داوە، کرژ و خاوە، یەعنی ئاڵۆزاوە زولفەینی
دوو تاوە، دوو سیان و شێوەکەی شێواوە زولفەینی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو خاڵ
نیشانەیەکە وەکوو: ( : ) لە شوێنێکدا دادەنرێ کە پاشەکەی ڕاڤەی پێشەکەی بێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو خشتەکی
تاقە شیعرێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو خەت
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو خەوی
سەرچاوە: نالی
دوو فاق
دوو فلیچقان.

صۆفیی لە فەقر و فاقە وەکو فاقە فاقی دا
تەسبیحی دام و دانەیە، ڕیشی دو فاقی فاق
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو قیمەکردن
دوو نیمەکردنی شتێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دوو قەدەرە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دوو میدان
[امر ]
(دوو مەیدان - dumeydan)
ساحەو مەیدان.
دوو ناوگەڵ گرتن
دوو ناوگەڵ گرتن
کلک خستنە ناو گەڵ
دوو ناوگەڵ گرتن
اِستِثفار.
دوو وەشێن
دُم زَن.
دوو وەشێن
کلک وەشێن، کلک بە کەفەڵدا دەر.
دوو وەشێن
سَنود، خَطور.
دوو ڕێ یان
شووێنێکە دوو ڕێگای لێ بێتەوە، دووڕیان ، سەرگەی دوو ڕێ یان