تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دادگەی نێونەتەوەیی داد
ئەم دادگەیە لقی دادوەری ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە لە ساڵی 1946 بەمەبەستی ڕاگەیشتن بە کێشە و ناکۆکیە نێودەوڵەتییەکان دامەزرا و ناوەندەکەشی لە شاری لاهای هۆڵەندایە. ئەم دادگەیە پانزە دادوەری باڵای هەیە کە لە لایەن کۆمەڵەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی 9 ساڵ هەڵدەبژێردرێن و هەر ساڵەی پێنج کەسیان دەگۆڕێ. ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، هەمیشە مافی پاڵاوتنی یەکێک لەو دادوەرانەیان هەیە و دەتوانن هەڵیبژێرن.
ئەو کێشانەی کە لە دادگەی نێونەتەوەیی لاهای لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێ بریتین لە:
ــ گۆڕینی هەموو ڕێککەوتننامە و پەیماننامەکان.
ــ چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتە یاساییانەی کە وەکوو پرسیار لە لایەن دەوڵەتانی ئەندام دەخرێتە بەردەم دادگەوە.
ــ دیاریکردنی ئاستی بەرکەوتنی زیانێک کە لە ئەنجامی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕووبەڕووی وەڵاتێک دەبێتەوە و چۆنییەتی قەرەبووکردنەوەیان.
دادگەی نێونەتەوەیی داد تاکوو ئێستە چارەسەری بۆ چەندەها کێشەی نێودەوڵەتی دۆزیوەتەوە بەڵام فەرمانەکانی هەمیشە ناگەنە ئاستی جێبەجێکردن .
دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا: بڕوانە مافەکانی مرۆڤ.
دارازەیتوونێ
(باک.): دارەزەیتوون
دارونەدار
داروندار، هست و نیست.
دارونەدار
هەسونیس.[ئەوەی هەبوو و نەبوو، هەموو شت بەتێکرا.]
دارونەدار
ما وُجِد و ما لَمْ یُوجَد، مَوجُود و غَیرُ مَوجُود.
داروونی
ناوی گوندێکی کوردستانە.
داروونەدار
هەست و نیست،هەس و نیس.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دارکونکەرە
باڵندەیەکی دەنووک درێژی سەر سووری بەرسنگ زەردی سەر باڵ ڕەش و سپییە بەقەد ڕیشۆڵەیەک دەبێ
دارکونکەرە
دارکوب
دارکونکەرە
دارتەقێنە،دانکوولە،(رەوا.)دارکونێرە،(کۆ.) دارکولێرە،دارکوتک،داری کوتک،خەنجەردەم،باڵندەیەکی دندووک درێژی سەر سوورە بەر سنگی زەردە و سەرباڵی زەردوسپییە بەقەد ڕیشۆڵەیەکییە بەدندووکی داری دەکۆڵێ بۆهێلانە.
دارکونێرە(رەوا.)
دارسمە،دارکونکەرە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دالتونیسم
[ا.فر ]
(دالتونیزم - daltonizm)
ڕەنگ کویری، لەناوی (دالتون)ی زانای ئینگلیزییه وه هاتووه، که تووشی هەمان نه خوشی بوو بوو.
دان ئاڵ بوونەوە
ددان ئاڵبوونەوە٬ سڕبوونی ددان بە هۆی چتی ترش و ئیتر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دان ئاڵبوونەوە
سڕبوونی ددان بەهوێ خواردنی شتی ترشەوە
دان سپی بوونەوە
برێتی لە بێ شەرم بوون
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دان سپیبوونەوە
بریتییە لە سام لاچوون و ترس شکانی یەکێک لە یەکێک